riklam

ژنان بۆ چارەسەری كێشەكانی یەكێتی پێشنیازیان هەیە

ی.ن.ک‌‌ 06:00 PM - 2018-03-08
.

.

ئەمڕۆ 8ی ئاداری 2018، لەشاری سلێمانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە ژنانی ناو رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسنوری سلێمانی و شارەزوور.

لەسەرەتادا جێگری سكرتێری گشتی پیرۆزبایی 8ی مارسی لەژنانی كوردستان و جیهان كردو تیشكی خستەسەر خەبات و قارەمانێتی و رۆڵی ژنان لەخەباتی دیموكراسی و مەدەنی و چەكداری لە شاخ و شاردا بۆ گەلەكەمان.

لای خۆیانەوە وەفدی ژنانی ناو رێكخستنەكانی یەكێتی سوپاسی جێگری سكرتێری گشتیان كردو چەند پێشنیازێكیان بۆ چارەسەری كێشەكانی یەكێتی خستە بەردەم  جێگری سكرتێری گشتی و جەختیان لەوەكردەوە كە دەتوانێ رۆڵی كاراو یەكلاكەرەوە بگێڕێ لە چارەسەركردنی كێشەكاندا.

لە بەرامبەردا كۆسرەت رەسوڵ عەلی بەسنگێكی فراوانەوە پێشنیازەكانی وەرگرت و تەئكیدی لەوەكردەوە كە ئامادەن بەهەموو شێوەیەك هەوڵەكان بخەنەگەڕ بۆ چاكردنەوەی دۆخی یەكێتی و گەڕاندنەوەی سەنگ و قوڕسایی و پێگەی یەكێتی بۆ ئەوپەڕی بەهێزی بەئامانجی خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سكرتێری گشتی 

 

56 (1).jpeg

56 (7).jpeg

56 (13).jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket