riklam

زۆر جیاوازین

بابەتی گۆڕاو 03:41 PM - 2018-02-11
.

.

زۆر جیاوازین

د.شیركۆ عبدالله‌‌

كە بەیانیان هەڵئەسیت و ددانت ئەشۆیت
بیركەرەوە
لەو زەلامە قوڕبەسەرەی
وەك تۆ نییەو ددانەكانی تاقمە
كە تۆزقاڵێ‌ بەشت ئەخورێ‌ و
دنیات لەبەرچاو رەش ئەبێ‌
بیركەرەوە
لەو كابرایەی عالەمی سێ‌
كە بەتەمای دەست و چەكوشی حاكمە
كە خۆت دایكت
ناوی قومری و گوڵەباخ بێ‌
بیركەرەوە
لەو داماوەی كە دایكی ناوی عاسمە
كە لە باشترین مەوقیعدا
كلیپ ئەكەن بۆ گۆرانییەكەی جەنابیت
بیركەرەوە
لەو بەدبەختەی
كە ستۆدیۆكەی جاجمە
كە ئەبینی مناڵەكەت رێزت ناگرێ‌ و
لە هیچ شوێنێ‌ گەورە و بچوكی نەماوە
بیركەرەوە
لەو پیرەمێردە گوناحەی
كە هاوتەمەنی قاسمە
كە بیر لەخۆت ئەكەیتەوە و
خەفەت بۆ رەنجی خەسارت
دائەكرۆژی
بیركەرەوە
تۆ مەعدەنەكەت رەسەنە و
زۆر جیاوازی لەو تاقمە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket