riklam

مێشێ‌

بابەتی گۆڕاو 02:04 PM - 2018-02-08
.

.

مێشێ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ حەز ئەكەم بزانم رەئت چییە لەسەر موەزەفە تازەكە؟
× ئا.. بۆ ئەوەی چیم پێ‌ وتی رێك بچی عەكسەكەی بكەی؟
ـ رێك عەكسەكەی ئەكەم!؟
× بەڵێ‌ قوربان لە حیزبەكانەوە فێربووی. ئەوانیش ئەچن پرس بە قاعیدەی خۆیان ئەكەن و دوایی بیل زەبت بە عەكسی قسەی ئەوان هەڵسوكەوت ئەكەن.
ـ جا توو شەرەفت من وام؟
× بەعزە جارێ‌ ئا.
ـ ئەوە كە مەشغوڵ ئەبم وام.
× مەشغوڵی چی بەگم؟!.. لەم كاول بووەدا ئیش كوا تا پیاو مەشغوڵ بێ‌؟ بە سەری تۆ نا بە سەری خۆم وەزیرەكە لە بێكارەكە بێ‌ ئیشترە.
ـ كەواتە یەعنی رێژەی بێكاریمان زۆر زۆر لە سەرەوەیە؟
× بەینی خۆمان بێ‌ و لە ناومانا دەرنەچێ‌، ئەرێ‌ وەڵـڵا زۆر زۆر بەرزە. خەتاكەش خەتای حكومەتە. چونكە بەڕاستی دەماغ ناسووتێنێ‌.
ـ یەعنی چی بەڕاست دەماغ ناسووتێنێ‌؟
× بەگم حكومەت صەدامی لەناو نەبرد؟
ـ تەقریبەن با.
× كە خووی دایە كارەبا كارەباشی لەناو نەبرد؟
ـ بەرێ‌ وەڵـڵا.
× مەعاشی نەكرد بە ساقەی عەزیزتان؟
ـ با.
× ئەی یەعنی چی ئەم بێكارییەی بۆ نافەوتێنرێ‌؟!.. حەتمەن خۆی مەبەستی نییە.. حەز ئەكا میلـلەتەكە كۆمپلێت بە بێ‌ شەهادەو خریجەوە بێكار بن.
ـ ئەوە رەئی خۆتە.
× ئەها!!.. ئەها قسەیەك تۆزێ‌ خەتەریاتی تیا بێ‌ گورج خۆتی لێ‌ بێبەری ئەكەی؟!
ـ ئای یەی یەی..بەحساب قسەیەكی زۆر موهیمت كردووە. كوڕی باوكم ئەوەی كە تۆ بە مەمنوع و موهیمی ئەزانی ئێستا مناڵان لە كۆڵان ئەیڵێن.
× بە حكومەتی ئەڵێن؟!
ـ ئا.
× ئەی ئەو چی ئەكات؟
ـ حكومەت یەعنی؟
× بەڵێ‌.
ـ وەڵـڵا مێشێ‌ میوانی نییە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket