riklam

سلێمانی.. نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نوێ بۆ توشبووانی شێرپه‌نجه‌ دروستده‌كرێت

کوردستان 01:18 PM - 2018-02-04
.

.

ئه‌مڕۆ 4-2-2018 به‌ ئاماده‌بوونی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو پارێزگاری سلێمانی و وه‌زیری ته‌ندروستی، له‌ شاری سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نوێ دانرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبووانی شێرپه‌نجه‌و تالاسیما. كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وتارێكیدا بۆ ئاماده‌بووان ئاماژه‌ی به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كرد له‌ ئه‌مساڵدا به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو له‌ ئامارێكداو رایگه‌یاند كه‌ له‌ ساڵی 2017 دا 4.808 كه‌س توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوون، داواشی له‌ هاووڵاتیان كرد كه‌ پێكهاته‌ی سه‌وزه‌و میوه‌ له‌ ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كاندا زیادبكه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ مادده‌ی نیكۆتین و كهوله‌كان بۆ به‌رگرتن به‌و نه‌خۆشییه‌ی كه‌ ناسراوه‌ به‌ دووه‌م هۆكاری سه‌ره‌كی مردن له‌ مرۆڤایه‌تیدا.

هه‌ر له‌میانه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ند رزگاربوویه‌كی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كه‌ توانیویانه‌ به‌ر به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ بگرن چیرۆكی خۆیان بۆ ئاماده‌بووان باسكردو هیوایان به‌خشی به‌ ئاماده‌بووان.

PUKmedia  كاڵێ ئه‌مین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket