riklam

گرته‌ی ناوازه‌ی زه‌وی له‌ فه‌زاوه‌

تەکنەلۆجیا 01:40 PM - 2017-11-05
.

.

فه‌زاوانێكی ڕوسی له‌ وێستگه‌ی فه‌زایی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی ڤیدیویی‌ و فۆتۆگرافی زه‌وی ده‌گرێت كه‌ تێیدا نیشانه‌ جوان‌ و دیاره‌كانی زه‌وی‌ و ئه‌و ڕووداوانه‌ ده‌رده‌خات كه‌ به‌م دواییه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ڕوویانداوه‌.

(سێرگی ریازانسكی)  كه‌ فه‌زاوانێكی ڕوسییه‌و له‌ وێستگه‌ی فه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به‌ (ئالفا) كارده‌كات، به‌م دواییه‌ چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و فۆتۆگرافی زه‌وی گرتووه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌و تێیدا هه‌ندێك دیمه‌نی سه‌ر زه‌وی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وتوون.

ئه‌و فه‌زاوانه‌‌و هاوڕێكانی زۆربه‌ی كاته‌كانیان به‌ ةتوێژینه‌وه‌‌و تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی ده‌به‌نه‌سه‌ر‌و چاودێری ڕووداوه‌ گه‌ردوونییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی ده‌ستبه‌تاڵیشیاندا ده‌چنه‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی خۆیان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن وه‌ك وێنه‌كێشان‌ و گوێگرتن له‌ میوزیك یان  وێنه‌گرتن‌ و تۆماركردنی ڤیدیۆیی.

جوانترین ئه‌و وێنانه‌شی كه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌ی وێستگه‌كه‌وه‌ گیراون ئه‌وانه‌ن كه‌ ئه‌و فه‌زاوانه‌ ڕوسییه‌ گرتوونی و له‌دوا چاوپێكه‌وتنییشیدا وتی: زۆر چیژ له‌وه‌ ده‌بینم وێنه‌ی شوێنه‌ دیار‌و ناسراوه‌كانی زه‌وی بگرم له‌ ئاسمانه‌وه‌‌و ئامانجیشم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مێژووی گرنگترین ئه‌و ئه‌و ڕووداوانه‌ تۆمار بكه‌م كه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا هاتووه‌ كه‌ من له‌ فه‌زادا بووم.

له‌و وێنانه‌ش كه‌ (سێرگی ریازانسكی) گرتوونی ئه‌مانه‌ن:

* زریانی ئێرما: ریازانسكی گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و هه‌ورانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ شێوه‌ی گێژه‌ڵوكه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌ جه‌ودا وه‌رگرت و كاریگه‌ربوون بۆ زریانی ئێرمای كاولكه‌ر كه‌ به‌م دواییه‌ دای له‌ ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی كه‌ناره‌كانی كاریبی و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

* چیای ئارارات: ئه‌و فه‌زاوانه‌ چیای ئارارات به‌ هێمای سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌شی‌ و مامۆستایه‌كی گرنگی سروشت داده‌نێت و به‌ خاڵێكی جوانی نیشانه‌ دیاره‌كانی زه‌وی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی بگرێت و سه‌ركه‌شییه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ربخات.

* كیشوه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باشوور: ریازانسكی بڕیاریداوه‌ هه‌ندێك دیمه‌نی دڵڕفێنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی زه‌وی له‌ به‌رزایی هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه‌ بگرێت، بۆیه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه‌شی گرتووه‌.


PUKmedia  كوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket