riklam

ته‌بقه‌.. تائێستا 200 هه‌زار ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شاره‌كه‌

کوردستان 09:58 AM - 2017-08-14
.

.

به‌پێی دواین ئامار 200 ھه‌زار ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شارۆچكه‌ی ته‌بقه‌ له‌رۆژئاوای كوردستان.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 14-8-2017، بڵاویانكرده‌وه‌ له‌ماوه‌ی 3 مانگی رابردودا له‌دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌ی شاری ته‌بقه‌ له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ 200 ھه‌زار هاووڵاتی شاره‌كه‌ كه‌ پێشتر به‌هۆی شه‌ڕو توندوتیژییه‌كانه‌وه‌ ئاواره‌بوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ شارۆچكه‌كه‌.

 راشیگه‌یاند: له‌مانگی حوزه‌یرانیشدا 50 ھه‌زار ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ته‌بقه‌و له‌دوای رزگاركردنیشی، ره‌وشی شارۆچكه‌كه‌ به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ ده‌چێت، ھاووڵاتیانیش ده‌ستیانكردوه‌ته‌وه‌ به‌ژیانی ئاسایی خۆیان.

ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌بقه‌ له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ له‌ 21 ی ئازاری ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكردو له‌ 10 ی ئایاری رابردوداشدا، ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ به‌ته‌واوی له‌ده‌ستی داعش رزگاركرا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket