riklam

دوو شه‌وی ئاوایی

ئەدەب وهونەر 02:26 PM - 2016-03-26
.

.

دوو شه‌وی ئاوایی

1
ته‌په‌ی سم و
پڕمه‌ پڕمی وڵاغ.
به‌سه‌ر پشتی هێستره‌كانه‌وه‌
دۆشكه‌یه‌ك و
چه‌ند سندوقێك،
فیشه‌ك.
- باره‌كانیان توند كردنه‌وه‌- .
پۆلێك پێشمه‌رگه‌، له‌ پێشه‌وه‌ و
پۆلێك له‌ دواوه‌ی قه‌تار.
تا ریخۆڵه‌ی رێگاكه‌ قوتی دان،
ته‌قه‌ی سم و
پڕمه‌ پرمی وڵاغ.
مانگ، له‌ناو چاوی هیێستره‌كاندا
ده‌یتریفاند.

2

ته‌قه‌ی سم و
پڕمه‌ پڕمی وڵاغ.
به‌سه‌ر پشتی هه‌ر هێسترێكی غه‌مگینه‌وه‌
شه‌هیدێك.
باره‌كانیان شل كردنه‌وه‌-
جگه‌ره‌ به‌ ده‌میانه‌وه‌
وه‌ك تۆپه‌ڵه‌ پشكۆی نێو ئاگردان
ده‌دره‌وشانه‌وه‌.
ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌، به‌ره‌و مزگه‌وت و
ده‌سته‌یه‌ك، روه‌و گۆڕستان.
ژنه‌كه‌م،
كولینگیكی دامێ له‌ فرمێسك و
خاكه‌ ناسێك له‌ داخ.
مانگ، له‌ناو چاوی هێستره‌كاندا،
نوستبوو.

PUKmedia
تێكستی/ قوبادی جه‌لی زاده‌ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket