riklam

روونكردنەوەی كۆمسیۆن لەبارەی بایۆمەتری ‌و كارتی دەنگدان

کوردستان 10:23 AM - 2021-04-16
.

.

ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت: پڕۆسەی تۆماركردنی بایۆمەتری ‌و دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدان بەردەوام دەبێت.

ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو دەڵێت: پاشئەوەی  رۆژی 15ی 4ی 2021  قۆناغی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كۆتایی هات، بەپێویستی دەزانین كە دەنگدەرانی خۆشەویست ئاگادار بكەینەوە كە پڕۆسەی تۆماركردنی بایۆمەتری ‌و دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدان بەردەوام دەبێت.

ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رونیشیكردوەتەوە: بۆ ئەو مەبەستە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی نزیكترین ناوەندی تۆماركردن بكەن و زانیارییە بایۆمەترییەكانتان نوێبكەنەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket