كازمی: ئازاری هەڵەبجە لە دڵماندا هەڵدەگرین
جینۆساید 01:12 PM - 2021-03-16.
لە یادی 33 ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هەڵەبجە بەڵگە و قوربانییەكی گرانبەهایە كە گەلی كورد بۆ ئازادی و رزگاربوون لە سەرۆكێكی زۆردار داویەتی.
وتیشی: ئەمڕۆ پێكەوە یادی 33 ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكەینەوە ئەو تاوانەی كە هەزاران قوربانی لێكەوتەوە و بووە وەرچەرخانێكی بە ئازار لە مێژووی خەباتی گەلەكەمان لە دژی زوڵم و زۆرداری و دیكتاتۆرییەت، كە بەردەوامی تاڵی ئەم كارەساتە تا ئەمڕۆ، پێمان دەڵێت كە چەكی كیمیاوی ئەتوانێت چەند وێرانكەربێت كە دەكەوێتە دەستی زۆردارێك لە زۆردارەكانی سەر زەوی، پێشمان دەڵێت رژێمی دیكتاتۆری دەتوانێت چیبكات لە دژی خەڵكەكەی بۆ مانەوەی خۆی.
راشیگەیاند: هەڵەبجە بەڵگە و قوربانییەكی گرانبەهایە كە گەلی كورد داویەتی، وەك چۆن هەموو گەلانی عیراق قوربانییندا بۆ رزگاربوون لە سەرۆكێكی زۆردار كە گەندەڵی و شەڕوكوشتاری خوێناوی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ ئێمە ئازاری قوربانیانی هەڵەبجە لە دڵماندا هەڵدەگرین، بەڵام ئازیزان ئەم ئازارە بیرماندەخاتەوە كە نرخی ئازادی و بەهای رزگاریی و گەیشتنی عیراق بە دیموكراسی قوربانی دەوێت.
PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: ئامانجمانە سامانی نیشتمانی بۆ خۆشگەزەرانی خەڵک بێت
02:53 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16 -
لەمەڵبەندی سلێمانی باس لەئامادەکاریی هەڵبژاردن دەکرێت
03:26 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
11:05 AM - 2024-05-16
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
09:56 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
05:36 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
کوردستان 11:05 AM - 2024-05-16 -
سەرۆککۆمار پێشوازی لە سەرۆکی فەڵەستین دەکات
عیراق 11:35 PM - 2024-05-15 -
مەکتەبی هەڵبژاردن: بەردەوامین لەکارەکانمان
کوردستان 11:21 PM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
کوردستان 09:56 PM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
کوردستان 09:16 PM - 2024-05-15 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە پرسەی چوار خوێندکارەکەدا دەکات
کوردستان 09:12 PM - 2024-05-15 -
سەید سیستانی مەبەستی لە(صمام الامان) تەنیا سەرۆك مام جەلال بوو
بیروڕا 09:10 PM - 2024-05-15 -
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردو خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
کوردستان 05:54 PM - 2024-05-15