riklam

قوباد تاڵەبانی:هەموان لەبری قسەو دروشمی دووبارە لەهەڵەبجەوە بڕیاربدەین

جینۆساید‌‌ 09:00 PM - 2021-03-15
.

.

قوباد تاڵەبانی لەپەیامێكیدا بۆ ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە رایگەیاند: ئەگەر بڕیارە راستگۆ بین لەگەڵ خوێنی شەهیدان و قوربانییەكانی گەلەكەمان، با لەبری قسە و دروشمی دووبارە، سبەینێ لە هەڵەبجەوە بڕیار بدەین لە رۆژی ٤/١٤ كە یادی شاڵاوەكانی ئەنفالە بەرپرسان و كەسە یەكەمەكانی هەموو حزبەكان پێكەوە لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لەچەمچەماڵ كۆببینەوەو بەیەكەوە یادی هەموو شەهیدانی كوردستان بكەینەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی 33هەمین ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت: رۆژمێری ئێمەی كورد پڕە لە یادەوەری ئازارو برین و كارەسات كە هەر جارەی دوژمنێك جەستەی نیشتمانی ئێمەی خەڵتانی خوێن كردووە، ساڵانە لە هەركام لەو بۆنە جەرگبڕانەدا هەموو لایەكمان پەیام و راگەیەنراوی پڕ لە قسەو دروشم بڵاودەكەینەوەو بەڕواڵەت یادی شەهیدەكانمان دەكەینەوە.

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەشڵێت: دەپرسم ئەم هەموو بەیاننامەو بڵاوكراوانە چییان لێ سەوز بووە؟ هەر بەڕاست ئەم هەموو شەهیدو خوێن و برینانە بەس نەبوون بۆ ئەوەی بەئاگامان بهێننەوە لەئاست پرس و هێڵە سوورە نیشتمانییەكان تاكو بیانپارێزین؟

لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا ئەوەشی وتوە: سبەینێ یادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە، ئەگەر بڕیارە راستگۆ بین لەگەڵ خوێنی شەهیدان و قوربانییەكانی گەلەكەمان، با لەبری قسە و دروشمی دووبارە، سبەینێ لە هەڵەبجەوە بڕیار بدەین لە رۆژی ٤/١٤ كە یادی شاڵاوەكانی ئەنفالە، بەرپرسان و كەسە یەكەمەكانی هەموو حزبەكان پێكەوە لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لەچەمچەماڵ كۆببینەوەو بەیەكەوە یادی هەموو شەهیدانی كوردستان، شەهیدانی هەڵەبجەو ئەنفال و شەنگال و بارزانییەكان و فەیلییەكان و سەرجەم شەهیدان و ئەنفالكراوانی رێگای رزگاریی كوردستان بكەینەوەو یادەكە هاندەرمان بێت بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی ژیانی سیاسی،  ئەگەر ئەمە بكەین هەم خەیاڵی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هەم رۆحی شەهیدانمان ئاسودە دەكەین.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket