راگەیەنراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ یادی كیمیابارانی هەڵەبجە
جینۆساید 07:14 PM - 2021-03-15.
راگەیەنراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یادی (33) ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە
(33) ساڵ بەسەر جینۆساید و بۆردومانكردنی شاری هەڵەبجە بە چەكی قەدەغەكراوی كیمیایی تێپەڕدەبێت. جینۆسایدێك، كە مەرگ و خوێن و فرمێسكی بۆ گەلەكەمان هێناوەو تێیدا هەزاران هاووڵاتی بێتاوان شەهیدو بریندار و ئاوارەو سەرنگووم بوون، كە دوای سێ دەیەیە هێشتا ژمارەیەكی زۆر لە برینداران گرفتی تەندروستیی قووڵیان هەیە.
لەم یادە خەمناكەدا، جارێكی تر سەری رێزو وەفاداری لە ئاست شەهیدانی هەڵەبجە دادەنەوێنین و سڵاوی خۆڕاگریی بۆ برینداران و بەركەوتووانی كیمیایی دەنێرین، سڵاوی ئەمەكداریی بۆ خەڵكی هەڵەبجە، پارێزگای شەهیدان، مەڵبەندی هەمیشە زیندووی كوردایەتی و كلتوور و ئەدەب و زانست دەنێرین، كە هەمیشە سەرمەشقی خەبات و قوربانیدان بوون بۆ رزگاری و سەرفرازیی كوردستان.
كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، كە بەپێی یاساو پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان بە تاوانی دژە مرۆڤایەتی و جینۆساید ئەژماردەكرێت وەك هێرۆشیماو ناكازاكی و چەندین تاوانی تر، ترۆپكی سیاسەتی شۆڤێنیانەی رژێمی بەعس بوو، كە لەگەڵ زنجیرەیەك تاوانی تری وەك ئەنفال و تەعریب و تەرحیل و تەبعیس و تەسفیر، لەچوارچێوەی ستراتیژی پاكتاوی نەژادیی بەرامبەر بە گەلی كوردستان، ئەنجامی دەدا.
(33) ساڵە سەرەڕای بوژاندنەوەو ژیان و ئاوەدانكردنەوە، تائێستا هەڵەبجە زامی ئازارو برینی كیمیابارانی بەتەواوی ساڕێژ نەبووە. سەرباری بەسزاگەیاندنی بەشێك لە تاوانبارانی كەیسی تاوانی هەڵەبجە، هێشتا حكومەتی عیراق ئەرك و ئیلتیزامە یاساییەكانی بەرامبەر بە هەڵەبجە بەتەواوەتی بەجێنەهێناوە، لەوانەش جێبەجێكردنی ناوەرۆكی بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق.
هێشتاش هەڵەبجەی پارێزگاو خاوەن دامودەزگای خۆی، كە بووەتە قیبلەگاو مەزاری رێزلێگیراوی خۆمان و بێگانە، لە ئایندەیەكی گەش و رووناك دڵنیا نییە. هەڵەبجە ئاسۆی ئاوەدانیی تەواوەتی و قەرەبووی زیانەكان و بژاردنی خەم و خولیاكانی روون نییە. هەڵەبجە وەك تەواوی كوردستان لە رێكەوتنێكی شایانی دەستووری، گرێبەستێكی متمانەپێكراوی شایستە دارایی و ئابوورییەكانی دڵنیانەكردووەتەوە.
هەڵەبجە وەك هەمیشە بۆ ئێمە مەزاری وەبیرهێنانەوەی مەینەتی و مەزڵومیەتی گەلەكەمانەو تا هەقی تەواوی خۆی دەسێنێتەوەو تا زامەكانی ساڕێژ دەبن، كۆشش و خەباتمان بەردەوام دەبێت.
لەم یادەدا، جەخت دەكەینەوە پارێزگای هەڵەبجەو تەواوی پارێزگاو شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، تەنها لەسایەی ئیدارەیەكی لامەركەزیی دارایی و ئیداریی كارادەبنەوە و دەستوبرد دەكرێت لە ئاوەدانی و بوژانەوەیاندا. تەنها بەویستی چاكسازیخوازی و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی و كاراكردنی رۆڵی كوردستان لە هاوكێشەی عیراقدا، لەئامانج و ئاواتەكانی نزیكدەبنەوە، بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بێدرێغ هەوڵ و كۆشش بۆیٔەو یٔامانجە دەكات.
-سەری رێز و نەوازش لەبەردەم چركەساتی یانزەی پێشنیوەڕۆی 16/3، لە بەردەم گڵكۆی ئازیزانی شەهیدمان لە هەڵەبجەی شەهید، دادەنەوێنین.
-سەروەریی بۆ شەهیدانی كوردستان.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
11:05 AM - 2024-05-16
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
09:56 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
05:36 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
کوردستان 02:53 PM - 2024-05-16 -
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-16 -
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
کوردستان 11:05 AM - 2024-05-16 -
سەرۆککۆمار پێشوازی لە سەرۆکی فەڵەستین دەکات
عیراق 11:35 PM - 2024-05-15 -
مەکتەبی هەڵبژاردن: بەردەوامین لەکارەکانمان
کوردستان 11:21 PM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
کوردستان 09:56 PM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
کوردستان 09:16 PM - 2024-05-15 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە پرسەی چوار خوێندکارەکەدا دەکات
کوردستان 09:12 PM - 2024-05-15