پانێڵێك بۆ سێ شایەتحاڵی كيميابارانی هەڵەبجە رێكخرا
جینۆساید 06:51 PM - 2021-03-12.
لەیادی كارەساتی هەڵەبجەدا سێ فۆتۆگرافەری بە ڕەچەڵەك ئێرانی ئەزمونی كاری میدیایی و فۆتۆگرافی خۆیان لە جەنگی عێراق -ئێران و كیمیابارانی هەڵەبجەدا بۆ ژمارەیەك لە فۆتۆگرافەرانی شاری سلێمانی خستەڕوو.
لە سیمینارێكی هاوبەشی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان -لقی سلێمانی و رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت ، هەریەك لە وێنەگران ” مورتەزا عەینەدین شەعبانی ،سەعید محسین سادقی و عەلی ئەسغەر فەرەیدونی” لە هۆڵی كۆنفرانسی رێكخراوی CDO لەرێی گفتوگۆ و داتا شۆوە باسیان لە ئەزمونی خۆیان بە تایبەتیی و كەسانی فۆتۆگرافەر بەگشتیی كرد لەبەرەكانی جەنگدا، كە ئەوكاتەی سەربازانی شەڕ خۆیان دەپارێزن و دەچنەوە سەنگەرەكان ،دەبێت فۆتۆگرافەران بێ ترس ڕاكەن و بچنە بەرەكانی پێشەوەی جەنگ بۆ گواستنەوەی راستییەكان بۆ خەڵك ، ئەگەر ناشرین و دوور لە مرۆڤایەتیش بێت .
دواتر فۆتۆگرافەرە ئێرانییەكان جگە لە پیشەی میدیایی خۆیان ، وەك شاهید حاڵی شەڕی عێراق -ئێران و كیمیابارانی هەڵەبجە ، ژمارەیەك وێنەی نەبینراو و درەنگ بڵاوكراوەیان پیشانی ئامادەبووان دا كە لەماوەی ٣٠ ساڵی كاركردنیان ،لە ٧٠ بەرەی جەنگ و بەتایبەت ئەو دوو كارەساتەدا تۆماریان كردووەو ژمارەیەكی زۆر لە فۆتۆكانیان لەلایەن رێكخراوەكانی یونسكۆ و خاچی سوری نێودەوڵەتییەوە خەڵات كراون و وەكو وێنەی ساڵ هەڵبژێردراون .
لەبەشێكی تری سیمینارەكەدا فۆتۆگرافەرەكان ”وەك سێ بەركەوتەی چەكی كیمیایی ” باسی بارودۆخی ناو شاری هەڵەبجەیان كرد لە رۆژی ١٩٨٨/٣/١٦دا مردن و خنكانی چەندین ژن و مناڵ و پیریان بەچاوی خۆیان بینیوەو جگە لە ئەركی وێنەگرتن و تۆماركردنی ئەو كارەساتە نامرۆڤانە ، هەوڵی رزگاركردنی خەڵكی هەڵەبجەیان داوە و داوایان كرد شاری هەڵەبجە بكرێتە سیمبولی ئاشتی لە جیهاندا.
PUKmedia ڤینۆس تەوفیق
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
11:05 AM - 2024-05-16
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
09:56 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
05:36 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
کوردستان 05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
کوردستان 04:27 PM - 2024-05-16 -
لەمەڵبەندی سلێمانی باس لەئامادەکاریی هەڵبژاردن دەکرێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-05-16 -
شێخ جەعفەر: خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان بکرێت
کوردستان 02:58 PM - 2024-05-16 -
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
کوردستان 02:53 PM - 2024-05-16 -
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-16 -
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
کوردستان 11:05 AM - 2024-05-16 -
سەرۆککۆمار پێشوازی لە سەرۆکی فەڵەستین دەکات
عیراق 11:35 PM - 2024-05-15