ئه‌مریكا هاوكاری زیاتر پێشكه‌ش به ئێزدییه‌كان ده‌كات
جینۆساید 09:02 AM - 2020-10-22.
كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا كۆمه‌كێكی تری دارایی به بڕی 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بۆ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگای ھه‌ره پیرۆزی ئێزدییه‌كان ڕاگه‌یاند، له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لالش ڕۆژی چوارشه‌ممه. كونسوڵی گشتی وتی، " كۆمه‌كه‌كه ده‌رخه‌ری پابه‌ندی به‌رده‌وامی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ یارمه‌تیدانی پێكھاته ئاینی و ئیتنیه‌كانی عیراق له‌پێناو سارێژبوونی زامه‌كان و بوژاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكانیان دوای ئه‌وه‌ی داعش تاوانی "جینۆسایدی ده‌رھه‌ق ئه‌نجامدان.
ھه‌رله لالش، كونسوڵی گشتی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری میری ئێزدیان كه‌ریم سلێمان كۆبووه‌وه و گفتوگۆی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی تایبه‌ت به‌كۆمه‌ڵگای ئێزدیان كرد، له‌وانه‌ش ڕێككه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی تایبه‌ت به‌شه‌نگال له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لامه‌ت و خۆ ویستانه‌و دوور مه‌ودای ئاواره‌كان.
له‌سه‌ره‌تای داگیركاری داعشه‌وه له‌عیراق له ساڵی 2014 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر له 470 ملیۆن دۆلاری له شێوه‌ی كۆمه‌كی مرۆیی بۆ ئێزدی و پێكھاته‌كانی تر ته‌رخانكردووه، كۆمه‌كه‌كانی ئه‌مریكا بوونه مایه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌كیه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانه گرنگه‌كان و ده‌رفه‌تی كاریان زیاتر كرد‌و پشتیوانی كاروبازرگانی خۆجێییان كرد‌و ھه‌روه‌ھا بوونه مایه‌ی وه‌گه‌رخستنی كاراكته‌ره لۆكاڵی و نیشتمانیه‌كان بۆ به‌رگرتن له كاره‌ساتی دڕندانه‌ی ھاوشێوه له داھاتوودا.
له‌وه زیاتر، كۆمه‌كه‌كانی ئه‌مریكا ڕاھێنانی پزیشكیان فه‌راھه‌م كرد كه بوونه ھۆی ئه‌وه‌ی ئێزدیه‌كان بتوانن له‌و نۆڕینگه ته‌ندروستیانه‌دا كار بكه‌ن كه ستافیان كه‌مه و بوونه مایه‌ی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتری سایكۆلۆجی و عه‌قڵی بۆ ئه‌و ئێزدیانه‌ی ده‌ربازبووی جینۆساید و ژێرده‌سته‌یی داعش بوون و، ھه‌ره‌وھا بوونه مایه‌ی پێشكه‌شكردنی پشتیوانی یاسایی بۆ به‌ڵگه كۆكردنه‌وه‌و بابه‌تی خاوه‌ندارێتی و ئه‌وانه‌ی ویستی دادگایی كردنی ئه‌نجامده‌رانی داعشیان ھه‌یه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ھه‌روه‌ھا كۆمه‌كی دارایی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری تری ئاینی و مێژوویی تایبه‌ت به پێكھاته‌كان ته‌رخان ده‌كات، له‌وانه‌ش دێڕی مار گۆرجس و مه‌زاری نه‌بی ناحوم و ده‌روازه‌ی ئامێدی.
له‌ساڵی 2018 باڵیۆز ماسی‌و توله‌ر یه‌كه‌م كۆمه‌كی دارایی به بڕی 500 هه‌زار دۆلار بۆ ده‌ستپێكردنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگای لالش ڕاگه‌یاند.
كونسوڵی گشتی ڕۆب واڵه‌ر ھه‌ره‌وھا سه‌ردانی شێخانی كرد‌و له‌گه‌ڵ قائیمقامی شێخان سه‌ردار شێخ یه‌حیا كۆبووه‌و گفتوگۆی دۆخی ئابوری و سیاسی و ھه‌ره‌وه‌ھا به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی داھاتوویان كرد. ھه‌رێمی كوردستانی عێراق به ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌لتوره‌كه‌ی و شوێنه‌واری مێژوویی ناسراوه، كونسوڵی گشتی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا سه‌ردانی شوێنه‌واری خه‌نه‌س و جێروانه بكات كه مێژووه‌كه‌یان بۆ ئیمپراتۆریه‌تی ئاشوریه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
PUKmedia راگه‌یاندنی كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر
لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
04:09 PM - 2024-04-29 -
یادی ٤٥ ساڵەی شەهید سیروان و هاوڕێکانی
10:41 AM - 2024-04-29 -
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28
ئەمانەش ببینە
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
02:41 PM - 2024-04-29
خوێندكارانی عیراق و هه‌رێم بۆ خوێندن ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات
12:03 PM - 2024-04-29
دانه‌غاز: زیانی كه‌م به‌ر كۆرمۆر كه‌وتووه و به‌كاتی به‌رهه‌مهێنان راده‌گرین
10:54 AM - 2024-04-29
لوقمان وەردی: یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە
03:06 PM - 2024-04-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
کوردستان 06:27 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
کوردستان 05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
پرسەنامە 04:09 PM - 2024-04-29 -
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
عیراق 02:41 PM - 2024-04-29 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام وسو
پرسەنامە 02:09 PM - 2024-04-29 -
خوێندكارانی عیراق و هه‌رێم بۆ خوێندن ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات
کوردستان 12:03 PM - 2024-04-29 -
دانه‌غاز: زیانی كه‌م به‌ر كۆرمۆر كه‌وتووه و به‌كاتی به‌رهه‌مهێنان راده‌گرین
کوردستان 10:54 AM - 2024-04-29 -
یادی ٤٥ ساڵەی شەهید سیروان و هاوڕێکانی
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-29