دانه‌غاز: زیانی كه‌م به‌ر كۆرمۆر كه‌وتووه و به‌كاتی به‌رهه‌مهێنان راده‌گرین
کوردستان 10:54 AM - 2024-04-29کێڵگەی غازی کۆرمۆر
كۆمپانیای دانه‌غاز رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌كاتی
به‌رهه‌مهێنانیان له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر راگرتووه و گۆڕانكارییان له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی
كاره‌كانیان كردووه" و هۆكاری راگرتنه‌كه‌شی بۆ " سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی
كارمه‌ند و كرێكارانی كۆمپانیاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له‌هێرشه درۆنییه‌كه‌ی 26/4 دا كه كرایه سه‌ر
كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له‌سنووری پارێزگای سلێمانی 4 كارمه‌ند كوژران كه خه‌ڵكی یه‌مه‌ن
بوون و 8 كه‌سی تریش بریندارن.
رێوشوێنه‌كانی كاركردن گۆڕاوە
ئه‌مڕۆ 29/4 كۆمپانیای دانه‌غاز له‌دوای سێ رۆژ
له هێرشه درۆنیهكه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایده‌كات كه "ئێواره‌ی رۆژی
26ـی ئه‌م مانگه كۆگایه‌كی گازی كۆندێنسه‌یت له رێگه‌ی هێرشێكی تیرۆرستی درۆنییه‌وه
كرایه ئامانج و له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه تیراژیدییه‌دا چوار له كارمه‌ندان گیانیانله‌ده‌ستداو
هه‌شتی دیكه‌ش به‌سووكی بریندار بوون، كه
سه‌رقاڵی كاری چاككردنه‌وه‌ی كۆگه‌كه بوون".
دانه گاز له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
"سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی كارمهندو به‌ڵێنده‌ران له‌لای كۆمپانیای دانه‌گاز
گرنگترینن، هه‌رچه‌نده زیانی كه‌م به‌دامه‌زراوه‌و كه‌ره‌سته‌كان كه‌وتوون، به‌ڵام
به‌رهه‌مهێنانمان به‌شێوازی كاتی راگرتووه‌و رێوشوێنه‌كانی كاركردنمان گۆڕیوه."
وێرای كاردانه‌وه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
له‌سه‌ر په‌لاماره‌كه كه تێكڕا داوای "لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا‌و به‌سزا گه‌یاندنی
ئه‌نجامده‌رانی ده‌كه‌ن"، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمیشه‌وه لیژنه‌ی
لێكۆڵینه‌وه پێكهێنراوه‌و نوێترین زانیاریش له‌زاری سه‌ركوه‌زیرانی عیراقه‌وه ئه‌وه‌بوو
كه "سه‌ره‌داویان ده‌ستكه‌وتووه"به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی دیكه
ئاشكرا بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دانه‌غاز: "له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق له به‌رزترین ئاستدا له‌دانوستاندان
بۆ یارمه‌تیدانیان له‌جێبه‌جێكردنی بهرپرسارییهتییهكهیان بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌رانی
ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نن."
"له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی
حكومه‌ت له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان توندوتۆڵ بكه‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی دواجار به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌ستپێبكاته‌وه، هه‌روه‌ها
خاوه‌ن پشكهكانمان چاومان له‌وه‌یه هه‌ركاتێك ئه‌نجامدانی كاره‌كانمان سه‌لامه‌ت
بوو، ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر بكه‌ینه‌وه"، دانه‌غاز
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا واده‌ڵێت.
ئیدانەی هێرشەکە دەکرێت
هێرشه درۆنیه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر له
سنووری چه‌مچه‌ماڵ، كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسیی لێده‌كه‌وێته‌وه و هه‌ریه‌ك
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به‌جیا و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن:"لێكۆڵینه‌وه بكرێت وتاوانباران به‌سزا
بگه‌یه‌ندرێن".
دوو وه‌فدی هه‌رێم و عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن
له زیانه‌كانی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر سه‌ردانی كێڵگه‌كه
ده‌كه‌ن و قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵیش ده‌ڵێت: "تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی
خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه لهئهستۆنهگرتوهو لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن".
لێکۆڵینەوە لە هێڕشەکە دەکرێت
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان و
عیراق سه‌ردانی كێڵگه‌كه ده‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستپێده‌كه‌ن
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له لێدوانێكدا
بۆ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگه‌یاند: "وه‌فدێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی شوێنی
رووداوه‌كه ده‌كه‌ن و راپۆرتی خۆیان ئامادده ده‌كه‌ن، هاوكات بڕیاریشه وه‌فدێكی
حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت سه‌ردانی كێڵگه‌كه بكه‌ن".
"مه‌به‌ست
له هاتنی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دڵنیایدانهوهیه به كارمه‌ندان و كۆمپانیاكانی
كێڵگه‌كه و هاوكات بڕیارده‌ده‌ن تا چ ئاستێك به‌رهه‌مهێنانی غاز رابگیرێت و كه‌ی
به‌رهه‌مهێنان ده‌ستپێبكاته‌وه"، ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان وای وت.
كێڵگه‌ی كۆرمۆر كه له‌ساڵی 2007ـەوه له‌سنووری
شارەدێی قادر كه‌ره‌م دامه‌زراوه و كۆمپانیای دانه‌غاز به‌رهه‌مهێنانی تێدا ده‌كات،
به پێدانی غاز به وێستگه‌كانی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر 67%ی كاره‌بای هه‌رێمی
كوردستان دابینده‌كات.
PUKEMDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی هەڵبژاردن: بەردەوامین لەکارەکانمان
11:21 PM - 2024-05-15 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە پرسەی چوار خوێندکارەکەدا دەکات
09:12 PM - 2024-05-15 -
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد‌و خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
05:54 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
12:19 PM - 2024-05-15
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
05:36 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
02:13 PM - 2024-05-15
سه‌رۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: به‌رگریکردن له‌مافه‌كانتان ئهركمانە
12:56 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد‌و خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
کوردستان 05:54 PM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
کوردستان 05:36 PM - 2024-05-15 -
مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەرانی یەکێتی مایەی شانازی هەموولایەکمانن
ی ن ک 02:47 PM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
کوردستان 02:13 PM - 2024-05-15 -
سه‌رۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: به‌رگریکردن له‌مافه‌كانتان ئهركمانە
کوردستان 12:56 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
کوردستان 12:19 PM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەزیری کشتوکاڵ: پەرەی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ بدرێت
کوردستان 11:24 AM - 2024-05-15 -
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تاکە رێگەی چارەسەری مووچەیە
کوردستان 10:23 AM - 2024-05-15