riklam

سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات

پرسەنامە 04:09 PM - 2024-04-29
 سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

پرسەنامە سەرۆک بافڵ

‎‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خزمانی جاف دەکات بۆکۆچی دوایی کوێخا عەلی کوێخا حەمەئەمین تەلان کەسایەتی دیاری ئێلی جاف و دۆڵی جافەتی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە....

 

بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی کوێخا سمایلی تەلان
‎بەڕێز کاک مەحمود کوێخا سمایلی تەلان
‎بەڕێزان لە خزمانی جاف 

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کوێخا عەلی کوێخا حەمەئەمین تەلانی، کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و  دیاری ئێلی جاف و دۆڵی جافەتی، برای خوالێخۆشبوو (کوێخا سمایلی تەلان) و مامی بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە هەمیشە رۆڵ و پێگەتان لەخزمەت خەڵك و چاكەی گشتیدا دیار و بەرچاوە.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket