وه‌فای باڵنده‌و ئاژه‌ڵه‌كان له‌كاتی مه‌رگه‌ساته‌كاندا
جینۆساید 10:52 AM - 2020-10-20.
له‌كاتی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، له‌و رۆژه‌گاره‌دا كه ره‌شه‌بای مه‌رگ و وه‌یشومه‌ی نه‌هامه‌تی بست به بستی خاكی كوردستانی ته‌ی ده‌كرد، ته‌نها مرۆڤه‌كان نه‌بوونه قوربانی. به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵك و سوتماك كردنی خاكی كوردستاندا، ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانیش په‌ڕاگه‌نده بوون و له‌به‌رده‌م شاڵاوی نه‌هامه‌تیه‌كاندا، چیرۆكی جیاوازتر له ژیانی ئاسایی خۆیان تۆماركرد. ئه‌م راپۆرته به‌پشت به‌ستن به‌نووسین و تۆماری چه‌ند نووسه‌رێك، هه‌ندێك به‌سه‌رهاتی باڵنده‌و ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌و رۆژگارانه ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی دار به‌سه‌ره
ئه‌شكه‌وتی (كونه كه‌متیار)، یه‌كێكه له ئه‌شكه‌وته‌كانی سنوری ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م و ده‌كه‌وێته سنووری هه‌ردوو گوندی (نه‌ورۆزو داربه‌سه‌ره)وه. ئه‌شكه‌وته‌كه دوو دیوی هه‌یه‌و ماوه‌یه‌كی درێژ به‌ژێر زه‌ویدا درێژ ده‌بێته‌وه، ئێستا له هه‌ندێ لاوه ته‌پیوه‌و شێوه‌ی ده‌رگاكانی تێكچووه.
له قۆناغی سێیه‌می ئه‌نفالدا له كۆتایی مانگی سێ و سه‌ره‌تای مانگی چواردا، چه‌ند خێزانێك بۆ خۆشاردنه‌وه‌و مانه‌وه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌و به‌و جۆره تا (6و7/9/1988) له‌وێ ده‌مێننه‌وه، یه‌كێك له‌و خێزانانه ده‌ڵێت: ئه‌و گوێدرێژه‌ی پێمان بوو وه‌كو ئێمه دركی به مه‌ترسی به‌عس ده‌كرد، بۆیه له‌و شوێنه‌ی كه ڕه‌بایه‌كانی به‌عس ده‌رده‌كه‌وت ده‌كه‌وته سه‌رچۆك، وه‌كو چۆن ئێمه خۆمان ده‌چه‌مانده‌وه، كاتێ له‌مه‌ترسییه‌كه‌ش ده‌رده‌چوین ئه‌ویش باری ئاسایی وه‌رده‌گرته‌وه.
ئاژه‌ڵه‌كان ده‌بنه دۆست
نووسه‌ری كتێبی نه‌وت و ئه‌نفال ده‌ڵێت: هاوڕێیه‌كم بۆی گێڕامه‌وه، كه له گوندی كانی قادر دوای ئه‌نفال ته‌نیا یه‌ك پیره‌ژن له‌و گونده ده‌مێنێته‌وه، پاش چه‌ند مانگێك كاتێ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتیزان ده‌چنه ئه‌و گونده، ده‌بینن هه‌موو ئاژه‌ڵه نه‌یاره‌كانی یه‌كتر له ده‌وری ئه‌و پیره‌ژنه كۆبونه‌ته‌وه‌و پێكه‌وه ده‌ژین، ئه‌و هاوڕێیه ده‌ڵێت "ئه‌وه یه‌كه‌م جارم بوو، كه‌روێشك و سه‌گ و پشیله‌و مریشك به‌و جۆره به ته‌بایی ببینم" .
شێخ ئیحسان كه پارتیزان و پێشمه‌رگه بووه، هه‌ندێك چیرۆكی له‌باره‌ی وه‌فای سه‌گه‌وه بۆ نووسه‌ر گێڕاوه‌ته‌وه، به‌نمونه ئه‌مه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه "توتكه سه‌گێكمان به‌جێهێشت، دوای ماوه‌یه‌ك كاتێ كه بینیمانه‌وه شاگه‌شكه بوو". نووسه‌ر ده‌ڵێت: له‌دوای ئه‌نفال ئه‌و ماڵانه‌ی هاتنه چه‌مچه‌ماڵ سه‌گ و تووله‌و ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌جێهێشت، به‌ڵام پاش چه‌ندین ڕۆژ رووداوی سه‌یر روویدا، زۆرێك له‌و ئاژه‌ڵانه هاتنه شاره‌وه‌و به‌شێكیان روویانكرده ئه‌و شوێنانه‌ی خاوه‌نه‌كانیان له‌وێ بوون، ماڵی مامێكی خۆم هاتنه هه‌مان ئه‌و ماڵه‌ی ئێمه‌ی لێبووین، به‌یانییه‌كی هه‌ستاین سه‌گه‌كه‌یان له‌به‌ر ده‌رگا بوو.
په‌یكه‌ری كارێك
حه‌مه‌سه‌عید شه‌مێرانی یه‌كێك بووه له دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌و خێزانه‌كه‌ی به‌ر كیمیاباران كه‌وتوون. له‌كاتی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كانی رۆژی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌م به‌سه‌رهاته‌شی گێڕایه‌وه: كاتێك له هه‌ڵه‌بجه‌وه گه‌یشتینه ته‌په‌كوڕه كارێكمان بینی له‌نزیك دایكیه‌وه وه‌ستابوو، ژه‌هر دوا هه‌ناسه‌ی له بزنه‌كه بڕیبوو، به‌ڵام كاره‌كه هه‌ر به‌دیارییه‌وه وه‌ستابوو به‌جێینه‌ده‌هێشت. فه‌رمانی كوڕم ئه‌و كاته ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بوو، كاره‌كه‌ی گرته باوه‌ش تاوه‌كو له مه‌رگ قوتاری بكات، به‌درێژایی رێگاكه هه‌ر به باوه‌شیه‌وه بوو. ته‌نانه‌ت فه‌رمان تا دواهه‌ناسه‌شی ده‌رچوو هه‌ر كاره‌كه‌ی به باوه‌شه‌وه بوو، ئه‌و دیمه‌نه‌م وه‌كو په‌یكه‌رێك ده‌هاته به‌رچاو.
سه‌گێك پاسه‌وانی لانكێك ده‌كات
پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتیزانیش ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌گێڕێته‌وه: دوای مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفالی چواری گه‌رمیان، له گوندی تازه‌شاری بناری گل سه‌گێك بوو به پاسه‌وانی لانكێك، وایده‌زانی هه‌روه‌ك جاران كۆرپه‌كه له‌ناو لانكه‌كه‌دا له خه‌وی قوڵدایه، بۆ چركه‌یه‌ك ئه‌و لانكه‌یه‌ی له‌و گونده سوتماك كراوه‌دا به‌جێنه‌ده‌هێڵا. له‌و زه‌مه‌نه دژواره‌دا خواردنی رۆژانه‌ی سه‌گه‌كه ئه‌و فه‌رده گه‌نمه بوو كه له‌نزیك لانكه‌كه‌وه هه‌ڵڕژابوو.
هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتیزانی كه‌رتی پێنجی تیپی (51) گه‌رمیان ده‌ڵێت: دوای ئه‌نفاله‌كان رانه مه‌ڕێكی گه‌وره له ناوچه‌ی (گه‌رماڵه‌ی زیندانه‌ی سه‌روو) بێ خاوه‌ن مابوونه‌وه، ئه‌و ده‌مانه سه‌گێك شه‌وو رۆژ پاسه‌وانی ده‌كردن، هه‌ر كاتێ رانه‌كه بۆ ئاو خواردنه‌وه روویان بكردایه‌ته‌وه ئاوه‌سپی پشیله‌یه‌ك رێنمایی ده‌كردن.
محه‌مه‌د مسته‌فا پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتیزانی سۆسیالیسته ده‌ڵێت: له‌دوای ئه‌نفاله‌كان شتی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رمان بینی... بێ زمانه‌كان له‌كاتی كاره‌ساته‌كاندا له‌ترسا پێكه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كرد وه‌كو: (سه‌گ و پشیله)، (گوێدرێژ‌و مایین)، (مانگا‌و سه‌گ و بزن)، (سه‌گ و چه‌قه‌ڵ) هه‌موو پێكه‌وه بوون. ئه‌مانه هه‌ر كاتێ ده‌نگی ره‌تڵی تۆپبارانی دوژمن و ده‌نگی ناسازی كۆپته‌ره‌كانیان ده‌بیست، له‌ترسا رویانده‌كرده‌وه حه‌شارگه‌كان و خۆیان ده‌شاره‌وه. هه‌ر كه گوێیان له ده‌نگی ئێمه ده‌بوو له‌ناو حه‌شارگه‌و توتڕك و جه‌نگه‌ڵه‌كانیان ده‌هاتنه ده‌ره‌وه و روویانده‌كرده‌وه لامان.
چۆله‌كه‌و كێوماڵ
محه‌مه‌دی برای شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی ده‌ڵێت: سه‌عات شه‌شی به‌یانی (22/3/1990) له‌ژێر حه‌شارگه نایلۆنه‌كه‌ماندا له دۆڵه‌بی خه‌وتبووین، له‌گه‌رمه‌ی خه‌وی قوڵدا بووین. چۆله‌كه‌یه‌ك هاته پشت سه‌رمان و به‌رده‌وام ده‌یجریواندو به ده‌نوك له دیوی ئه‌ودیوی نایلۆنه‌كه‌ی ده‌دا.. منیش به‌توندی ده‌ستم به نایلۆنه‌كه‌دا كێشا‌و فڕی، دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كی تر هه‌مان شتی كرده‌وه‌و منیش هه‌ڵمفڕاند. جاری سێیه‌م به ته‌واوی له جوكه جوكه‌كه‌ی و له ده‌نگی ده‌نوكه‌كانی كه له دیواری نایلۆنه‌كه‌ی ده‌دا بێزار بووم و هه‌ڵمفڕانده‌وه. له‌وكاته‌دا گوێم له حه‌ره‌سه‌كه‌مان بوو وتی "هه‌ستن كێوماڵه". پاشان به كاك غه‌ریبم وت ئه‌و چۆله‌كه‌یه سێ‌جار له دیواری نایلۆنی حه‌شارگه‌كه‌مانی به ده‌نوك ده‌دا و ده‌یجریوان، من نه‌مزانی هه‌واڵی كێوماڵی دوژمنمان پێ راده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌ویش وتی: ده‌بوایه هه‌ستیتایه، چونكه سروشت و باڵنده‌و په‌له‌وه‌ره‌كان هه‌ست و هۆشیان تێكه‌ڵ به گیانی ئێمه‌یه".
جاشكه كه‌ره‌كه چی كرد؟
مه‌حمود سه‌نگاوی له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌ڵێت: رۆژی (6/ئه‌یلول/1989) كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی بوو، حه‌مه ئاخه "پێشمه‌رگه‌یه‌كی مه‌فره‌زه‌كه‌مان" چوو بوو سه‌ری گوێدرێژه‌كه بدات كه له دوور قایمیكردبوو، نه‌وه‌كو كۆپته‌ر یان جاش و سه‌ربازی دوژمن بیدۆزنه‌وه. كاتێ گه‌ڕایه‌وه وتی: گوێدرێژه‌كه خه‌ریكه ده‌زێت، منیش ئازاد قه‌ره‌وڵسیم بانگكردو پێموت: بچۆ ئه‌گه‌ر گوێدرێژه‌كه زابوو جاشه‌كه‌ی بكوژه. وه‌نه‌بێت به‌زه‌ییمان به‌و ئاژه‌ڵه به‌سه‌زمانه‌دا نه‌هاتبێته‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه بوو كه ئه‌و جاشه كه‌ره كێشه‌ی بۆ دروستده‌كردین و له شاردنه‌وه‌دا بۆمان دابیننه‌ده‌كراو ده‌بووه مایه‌ی ئاشكراكردنمان بۆ دوژمن، بۆیه ناچاربووین له‌ناویبده‌ین.
ئازاد چوو بوو له‌به‌ر چاوی كه‌ره‌كه فیشه‌كێكی نابووه جاشه‌كه‌وه‌و تۆپیبوو، ئه‌مه كارێكی خراپ بوو له نه‌زانینه‌وه ئه‌نجامیدابوو، ده‌بوایه دووری بخستایه‌ته‌وه. دواتر ئاخه سه‌رێكی له كه‌ره‌كه دابوو ته‌ماشاده‌كات كه‌ره‌كه لووتی نابووه سه‌ر لاشه‌ی جاشكه‌كه‌ی و گیانی ده‌رچووبوو.
سه‌رچاوه‌كان:
یه‌كه‌م: عه‌بدوڵڵا كه‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م، چاپی دووه‌م، 2009، سلێمانی.
دووه‌م: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: نه‌وت و ئه‌نفال، چاپی یه‌كه‌م، 2016، سلێمانی.
سێیه‌م: مه‌حمود سه‌نگاوی: بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌نگاوی. چاپی سێیه‌م، (2018)، سلێمانی.
PUKmedia ئا/ بارام سوبحی
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
04:57 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
06:31 PM - 2024-05-06
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
06:23 PM - 2024-05-06
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
12:17 PM - 2024-05-06
سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
01:42 PM - 2024-05-05
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
کوردستان 04:57 PM - 2024-05-06 -
گومان بەسەر ئاگرەكەی قەیسەریدا زاڵ دەبێت
کوردستان 03:40 PM - 2024-05-06 -
مەکتەبی سکرتارییەت: سامان گەرمیانی وەک قارەمانێک بەشێک بووە لە سەرکەوتنەکان
ی ن ک 01:43 PM - 2024-05-06 -
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
کوردستان 01:11 PM - 2024-05-06 -
بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا
بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06