riklam

وەزیری پێشمەرگە: قێزەونترین تاوان بەرامبەر كچان و ژنانی ئێزدی كراوە

جینۆساید‌‌ 08:59 PM - 2020-10-12
.

.

وەزیری پێشمەرگە رایدەگەنێت: كچان و ژنانی رزگاركراوی ئێزدی قوربانی دەستی تیرۆریستانی داعش، نموونەی ژنانی كۆڵنەدەرو ئازاو چەلەنگن، ئەو زۆڵم و تاوانە ‌ قێزەونەی دەرهەقیان كراوە دژ بە بەها مرۆڤاتیەكانەو بەهیچ جۆرێك قبوڵكراو نیە.   

ئەمڕۆ 12ی تشرینی یەكەمی 2020  شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیكرد لە ژمارەیەك چالاكوان و رزگاربوانی كچان و ژنانی ئێزدی و وارسی شە‌هیدان و ئەنفالكراوان.

لەدیدارێكدا، وەزیری پێشمەرگە جەختیی لە پێویستی قەرەبوكردنەوەی زیان لێكەوتوانی دەستی تیرۆر كردەوە، وتیشی: ئەوەی بەرامبەر ئێوە كراوە تاوانێكی هێندە گەورە و قێزەونە لەبیرناكرێت و برینێكە ساڕێژ نابێت.

وەزیری پێشمەرگە، باسی لە خۆڕاگری و ئازایەتی ژنانی ئێزدی كرد لەبەگژداچونەوەی تیرۆرستانی داعش و رەفتارە قێزەونەكانیان  دەرهەق بە بەها و بنەما مرۆڤایەتییەكان.

كچان و ژنانی قوربانی و رزگاربووی دەستی تیرۆرستانی داعش، كورتەیەك لە ‌چیرۆكی پڕ ئازارو خەمی خۆیان بۆ وەزیری پێشمەرگە باسكرد، كە گوزارشت بوو، لە خۆڕاگری و مانەوە لەبەرامبەر ئەو تاوان و سەختیەی روبەڕوویان بۆتەوە.

وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: ئێوە شایەنی هەموو جۆرە خزمەتێكن، وەك: وەزارەتی پێشمەرگە، هەمیشە دەرگای هاوكاری و یارمەتی بەرووی ئێوەدا كراوەیە، وتیشی: پێویستیەكی حەتمەیە كە قەرەبووی زیانلێكەوتوانی دەستی تیرۆر بكرێتەوە لە زامنكردنی ژیانێكی شایستەو دابینكردن و فەراهەمكردنی تەواوی مافەكانتان.

ژمارەیەك لە نەوەو وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان، كە ئامادەی دیدارەكەبوون، خوازیاربوون، دادپەروەری كۆمەڵایەتی لە نێو وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان بێتەدی و جیاوازی نەكرێت و هەمووان بەیەك چاو سەیربكرێن.

وەزیری پێشمەرگە، جەختی كردەوە لەسەر بنەمای كاركردنی یەكسان و هاوبەش بۆ خزمەتی هەموو ئەوانەی رۆڵەكانیان گیانی خۆیان كردە قوربانی خاك و نیشتمانیی كوردستان، وتیشی: ئێوە سەربەرزن و، دڵنیابن هیچ جیاكاریەك ناكرێت.

دیداری وەزیری پێشمەرگەو قوربانیان و رزگاربووانی دەستی تیرۆر و ژمارەیەك لەوارسی شەهید و ئەنفالكراوان، لەرێگەی دەزگای نێوەدەوڵەتی پێشمەرگەوە رێكخرابوو.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket