riklam

مه‌راسیمێك بۆ یاده‌وه‌ری قۆناغی هه‌شته‌می ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو

جینۆساید‌‌ 12:52 PM - 2020-08-25
.

.

كونسڵی گشتی كۆماری كوریای باشوور 500 دانه‌ له‌په‌رتوكی شیعری گوڵاڵه‌ سوره‌ی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان كرد.

 له‌مه‌راسمێكدا كه‌ پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 25/8/2020 له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكروان به‌ ئاماده‌بوونی عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری روشنبیری و قونسلی گشتی كۆماری كوریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان و جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یادی قوربانیانی (قۆناغی هه‌شته‌می) شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفالدا به‌رز راگیرا،

مه‌راسیمكه‌ به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ كونسلی گشتی كوریای باشوور له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ كرابوو به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ وته‌یه‌كدا وێرای ده‌ستخۆشی و سوپاسگوزاری بۆ كونێلی گشتی كوریای باشوور بۆ ئه‌و هاوسۆزیه‌ی بۆ گه‌لی كوردستان هه‌یه‌تی وله‌ رێگای نووسینی شیعر و ئاماده‌ كردنی گۆرانی ده‌ری بریوه‌  كردو هه‌روه‌ك سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی كوریای باشوری كرد كه‌ هاوكارییان پێشكه‌ش به‌ گه‌لی كوردستان كردوه‌ هه‌ر له‌ سه‌رده‌می جێگیر بوونی تیپی زه‌یتون و له‌ رێگای رێكخراوی كویكا و ئێستاش له‌رێگای كونسلی ئه‌و ولاته‌ هاوكاری كوردستانن.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ئاماژه‌شی به‌ بیره‌وه‌ری قۆناخی هه‌شته‌می ئه‌نفالكردو رایگه‌یاند، كه‌ به‌له‌به‌ر چاو گرتنی رێوشوینه‌ ته‌ندروسته‌كان مه‌راسیمی یادی قوناخی هه‌شته‌م ساز ده‌كرێت له‌و قوناغه‌شدا كه‌ له‌ 25/8/ 1988 ده‌ستیپێكردو تاكو 6/9ی هه‌مان ساڵ به‌رده‌وام بووه‌و زیاتر له‌ 13 هه‌زار هاووڵاتی سفیل بونه‌ته‌ قوربانی وێرای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی.

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ چه‌ند كه‌یسێكی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان له‌ دادگای باڵای تاوانی عێراق ناسێندراوه‌، به‌ڵام چه‌ندین كه‌یسی تر تاكو ئێستا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان به‌ به‌رده‌وامی به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كات.

له‌ وته‌كه‌یدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون سه‌رقالی فراوان كردنی بۆردی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كوردستانه‌ و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی جیهانی كار بۆ ناساندنی كه‌سی جینوساید ده‌كات، هه‌روه‌ك سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌شی كرد كه‌ له‌ رابردودا كاریان له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ كردوه‌.

دواتر له‌ وته‌یه‌كدا جۆی كوانژین كونسلی گشتی كۆماری كوریا له‌ وته‌یه‌كدا سه‌ره‌تای هاوسۆزی بۆ گه‌لی كوردستان خسته‌ڕوو، كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی كورد 40 ساڵ به‌رله‌ئێستا پرۆسه‌ی جینۆناسید ئه‌نجامدراوه‌ بۆیه‌ ئازار و ژانی هه‌ردوولا لێك نزیكه‌. 

كونسلی گشتی كوریا ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌، كه‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی وه‌كو هاوسۆزیه‌ك بۆ پرسی جینۆساید له‌ ساڵی 2013 جیۆنسایدی گه‌لی كوردستان ناساند ، سور بوونی وڵاته‌كه‌شی بۆ رێگری كردن له‌ دوباره‌ بوونه‌وه‌ی جینۆسایدی له‌ هه‌ر جێگایه‌كی ئه‌م دونیایه‌ نیشاندا و پێی وابووه‌ كه‌ جینۆساید پرۆسه‌یه‌كه‌ دژی به‌ هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تیه‌.

دواتر جه‌بار یاوه‌ر سه‌رۆكی بۆردی هاوبه‌شی سه‌نه‌ته‌ری لور له‌ وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كونسلی كوریا له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری لور و جۆنیه‌تی تۆمار كردنی سوردێك بۆ شه‌هیدان و ئاماده‌كاری بۆ به‌رهه‌مه‌كانی كونسلی كوریا كرد.

دواتر وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وه‌كو رێزێك بۆ ئه‌و هاوسۆزیه‌ی كونسلی كوریا بۆ گه‌لی كوردستان هه‌یه‌تی دیاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی پێشكه‌ش به‌ كونێلی گشتی كوریای باشوور كرد .

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كونسلی گشتی كۆریای باشوور 500 دانه‌ له‌ په‌رتوكی شیعری خۆی به‌ناوی گولاله‌ سوره‌  كه‌ به‌ زمانه‌كانی كوردی و كۆری و ئینكلیزی ئاماده‌ی كردوه‌ پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرد.

له‌ به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئامێری داتاشوو گۆرانی گولاله‌ سووره‌  كه‌ كونسلی گشتی كوریا به‌هاوكاری سه‌نته‌ری میوزیكی لور ئاماده‌ كرابوو پێشكه‌ش كرا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket