riklam

میدیای ئەڵمانیا: ئێزدییەكان ترسیان لەوەیە هێرشێكیان بكرێتەوەسەر

جینۆساید‌‌ 10:04 PM - 2020-08-03
.

.

كەناڵی ZDF ئەڵمانی لەشەشەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئێزدیەكاندا نوسیویەتی: بەبێ دابینكردنی ناوچەیەكی ئارام ژیانیان لەمەترسیدا دەبێت.

سەرەتای راپۆرتی ئەو كەناڵە بەوە دەستپێدەكات چەكدارێكی داعش تەمەن 27 ساڵ بەبەرچاوی دایكیەوە منداڵەكەی لەتینوێتیدا دەكوژێ و دادگایی تاوانبارێكی لەوجۆرەش دەچێتە خانەی دادگای كۆمەڵكوژیەوە! ئەمەش كارێكی سەختە، چونكە زۆرێك لەئەنجامدەرانی ئەو كۆمەڵكوژیەو لایەنگرانیان لەناوچەی دەوروبەریانەوە هاتوون و راستەوخۆ بەشداری ئەو تاوانانەیان كردووە لەوانە بەشداری خێڵە عەرەبە سونیەكان كە كۆیلەكردنی ئێزدیەكان زۆری لەلایەن ئەوانەوە بووە ئەمە جگە لەوەی كە لەزێدی خۆیان ماڵ و موڵكیشیان تاڵانكردون.

راپۆرتەكە نوسیویەتی: لەڕووی ئایدۆژیاوە هێشتا داعش تێك نەشكاوەو تا ئێستاش ئێزدیەكان لەو شۆكەدا دەژین و هەمیشە ترسیان لەوە هەیە هێرشێكی تری لەو جۆرەیان لەشەودا بكرێتەسەرو تاوانباران تۆڵەیان لێبكەنەوە، نزیكەی  200 هەزار ئێزدی پەنایان هێناوەتە بەر ئەڵمانیا  بۆیە ئەڵمانیا دەتوانێ رۆڵی ئەو نێوەندگیرتیە بگێڕێ و بەشداری لێكۆڵینەوەكان بكات لەڕێگەی لیژنەی متمانە پێكراو هاوشێوەی ئەوەی خوارووی ئەفریقیا پێویستیان بەچاودێرانی نێودەوڵەتی هەیە.

داواش لەڕێكخراوە ئێزدیەكان دەكرێت ناوچەیەكی ئارام لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا لەشەنگال دروستكەن لەم بارەیەوە نوسەرو رۆژنامەنوسی ئێزدی "دوزین تیكال" داوا لەسوپای ئەڵمانیا دەكات وەك نێوەندگیریەك بمێنێتەوە لەناوچەكەدا.

ئەم ڕۆژنامەنوسە بەكەناڵی ZDFی وتووە دواجار دەبێ ئێزدیەكان هەنگاو بنێن ئەگەرچی ئەم كارە بەبێ هاوكاری نێو دەوڵەتی ناكرێ ئەگەر ئێزدیەكان لەئەوروپا بمێننەوە دەبێ چالاكانە هۆكارەكانی هەڵاتنیان لەعیراق چالاكانە وردكەنەوە، ئەو رۆژنامەنوسە هیوا دەخوازێ ئەڵمانیا بە ئیلتیزاماتەكانی خۆیەوە پابەند بێت.

PUKmedia شیهاب عوسمان - ئەڵمانیا

 

 

33.bmp

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket