سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07سەرۆک بافڵ و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەدرێژەی دیدارەکانیدا لە واشنتن، لەگەڵ کیمبەرلی هارینگتۆن، جێگری یاریدەدەری
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی
پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەچوارچێوەی خزمەت بە
بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و وزە جەختیلێکرایەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد
بۆ داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی پێشکەوتوو بۆ کەرتی وزە تاوەکو ببێتە مایەی
گەشەکردن و ئاوەدانی نەک هۆکارێک بێت بۆ دروستکردنی ناکۆکی. وتیشی، بەرپرسیارانە
مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دەکەین و ئامانجمانە ئەو سەروەتە نیشتمانییە لەخزمەت خەڵک و
پێشخستنی وڵاتدا بێت، بۆ ئەوەش لەگەڵ دۆستانمان لە بەغدا گفتوگۆ دەکەین و
هەوڵدەدەین پێکەوە بە تێڕوانینێکی نوێوە کاربکەین و وڵات بەرەو سەقامگیری و
ئاوەدانی ئاڕاستە بکەین.
سەرۆک بافڵ بۆ رێکخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر: هێشتا تیرۆر هەڕەشەیە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ خاتوو ئەلیزابێس ریچارد، رێکخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دۆخی ئەمنیی ناوچەكە، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەردەوامیی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكان تاوتوێكران.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریكای كرد لە هاوكاریكردن و بەرەوپێشبردنی توانا سەربازی و هەواڵگرییەكانی هەرێمی كوردستان و رایگەیاند، بەردەوامیی هاوكارییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان فاكتەرێكی گرنگن بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جگەلەوەی راپۆرتێكی وردی لەبارەی دوایین رووداوە ئەمنییەكانی ناوچەكە و پاراستنی ژیانی خەڵكەوە پێشكەشكرد، وتیشی، مەترسییەكانی تیرۆر بەردەوامن، نادیدەگرتنی جووڵەكانیان سەقامگیریی ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە و دەبێتە هەڕەشەیەكی جدی لەسەر ژیانی خەڵك، بۆیە بەردەوامیی هەماهەنگییەكان لەنێوان هێزەكانی هەرێمی كوردستان، عیراق و ئەمریكا لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكاندا، هەنگاوێكی گرنگ و كاریگەرە بۆ بنبڕكردنی تیرۆریستان و پاراستنی ئارامیی ناوچەكە.
سهرۆك بافڵ لهواشنتن: ههنگاو بۆ ههرێمێكی دیموكراسیتر دهنێین
لەلایەکی دیکەوە لە هەمان رۆژدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن لەگەڵ باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان
ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی
هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.
پرسی هەڵبژاردن، دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و
كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی وردیان لەبارەوەكرا و جەخت لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی
بێگەرد كرایەوە بەشێوەیەك كە ببێتە مایەی سەقامگیری و گەشەكردنی دیموكراسی لە هەرێمی
كوردستان و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی
دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت و وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵك بێت، دیموكراسی بباتە
ئاستێكی باڵاتر و گۆڕانكاری لەپرۆسەی حومكڕانیدا بهێنێتە ئاراوە.
لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەردوولا هاوڕابوون كۆتایی بە
ناكۆكییەكان بهێنرێت، كێشەكان لەسەر بنەمای
دەستوور چارەسەربكرێن و هاوبەشیی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا پەیڕەوبكرێت.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیجی یەكێتیی لەبارەی كۆی
هاوكێشەكان روونكردەوە و رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەند بە سیاسەتی
نیشتمانیی خۆی، درێژە بە هەوڵەكانی دەدات بۆ خزمەتكردنی خەڵك و پاراستنی سەقامگیری
لە ناوچەكەدا. بۆ ئەمەش جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە و هەنگاونان بەرەو
هەرێمێكی ئاوەدانتر و دیموكراسیتر دەكەینەوە.
پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا تەوەرێكیتری دیدارەكە
بوو و فراوانكردنی هاریكاری و هەماهەنگییەكان دووپاتكرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
09:54 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
09:16 AM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19 -
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:02 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18 -
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18 -
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18