riklam

رێكه‌وتنی عیراق و ئه‌مریكا

بیروڕا 12:43 PM - 2020-06-14
.

.

ئه‌مریكا و عیراق، له‌ چه‌ندین بوار و لایه‌ندا ده‌ستیان به‌ گفتوگۆیه‌كی نوێ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كۆی ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو، به‌تایبه‌ت له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ دروستبوون، تێیپه‌ڕێنن. گفتوگۆكان بۆ رێكه‌وتنی نوێ، یان پێداچوونه‌وه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی رێكه‌وتنی سۆفای نێوان هه‌ردوولایه‌ له‌ ساڵی 2008دا. به‌مه‌ش ره‌نگه‌ قسه‌ی نوێ و خاڵی تازه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولایه‌ندا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان، بۆ رێكه‌وتنی نوێ زیاد بكرێت.

رێكه‌وتنی نوێ ئیمزا ده‌كرێت

ساڵی 2008 به‌غدا و واشنتۆن رێكه‌وتنی سۆفایان بۆ شێوازی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق ئیمزا كرد. ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر پرسی سیاسی، ئه‌منی، ئابووری و پشتیوانیی ئه‌مریكا بۆ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی عیراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، رێكه‌وتنی نوێ ئیمزا بكه‌ن.

له‌ دوای ساڵی 2008ه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عیراق، پێویستی به‌ پێداچوونه‌وه‌ی جددی هه‌بووه‌، به‌تایبه‌ت بۆ عیراق پێداچوونه‌وه‌ به‌ رێكه‌وتنی ئه‌وكات گرنگه‌ كه‌ چ له‌ لایه‌نی سیاسی، چ له‌لایه‌نی ئابووری و ئه‌منیدا قسه‌یه‌كی تازه‌تر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بكات.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ عیراق روبه‌ڕوی چه‌ندین قه‌یران بۆته‌وه‌، له‌لایه‌ك ئاڵۆزییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پرسی خۆپیشاندان، ئێستاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. بۆ ئه‌وه‌ ره‌نگه‌ قسه‌ی كۆنكرێتی له‌باره‌ی چه‌ند شتێكی گرنگه‌وه‌ بكرێت، له‌هه‌موویان گرنگتر كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كانی سه‌ر عیراقه‌ له‌ پرسی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیی و ئابووری و ئه‌منییه‌كاندا.

بۆ ئه‌مریكاش له‌ چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێكی تازه‌دا گرنگه‌ چه‌ند شتێك یه‌كلابێته‌وه‌، له‌وانه‌ پاراستنی هێزه‌كانیان له‌ عیراق، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ دوای رۆژی 5ی كانوونی دووه‌می 2020 كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بێ كورد و سوننه‌ و به‌ ته‌نها ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ شیعه‌كان، بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان دا.

پرسی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق

قسه‌ی نوێ له‌ گفتوگۆی نێوان ئه‌مریكا و عیراق، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری به‌هه‌میشه‌یی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه‌ له‌ عیراق. وه‌كو تر ئه‌وه‌ی له‌ راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه‌، بریتییه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا له‌ سه‌ر پرسی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری، به‌ڵام روون و ورد نییه‌ كه‌ به‌تایبه‌ت له‌ پرسی ئابووری و ئه‌منیدا ئه‌مریكا چۆن ده‌یه‌وێت هاوكار و پشتیوانیی عیراق بێت؟

PUKmedia  كوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket