دوژمنمان كه‌مه نۆره‌ی لیبیایه؟!
بیروڕا 04:36 PM - 2020-04-14.
له‌تیف نیروه‌یی
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌و ناسنامه‌ی هه‌ندێ پێشمه‌رگه‌ی رۆژ له‌لایه‌ن سه‌رچاوه فه‌رمیه‌كانی ده‌وڵه‌تی لیبیا، كه‌له‌گه‌ڵ هه‌ندێ میلیشیای دیكه هه‌زاران كیلومه‌تریان بریووه به‌مه‌به‌ستی شه‌ركردن چونه‌ته ئه‌و وڵاته‌و به‌دیل ده‌ستگیركراون، ئه‌م ڕووداوه بۆته هه‌واڵێكی سه‌ره‌كی وسه‌رنجڕاكێش وجێگای پرسیاری ناوه‌نده ئیعلامی و سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت وجیهان به‌گشتی !.
لێره‌دا بۆ ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پێویست به ناساندنی ئه‌وهێزه ناكات كه بزانین ئه‌وان كێن و ئه‌ركیان چی یه؟. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆته جێگای پسیارێكی بێ وه‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌یه كه‌بۆچی ئه‌م هێزه كوردییه كه ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ندێ میلیشیا هه‌زاران كیلومه‌تر ده‌بڕێت وده‌چێته وڵاتیكی عه‌ره‌بی و شه‌ڕله‌دژی ئه‌و وڵاته ده‌كات؟! ئه‌و وڵاته‌ی كه‌خۆی به‌دۆستی گه‌لی كورد زانیوه‌و له‌هه‌ردوو شورشی ئه‌یلول و شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا وه‌كو تاكه وڵاتی عه‌ره‌بی به‌بێ مه‌رج وبه‌بێ داواكاری پشتگیری له مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان كردووه و سه‌رۆكی ئه‌وسای ئه‌و وڵاته به‌نووسراوو به ده‌ق هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كانی ناوه‌نده عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كاندا به‌ڕاشكاوی ڕایگه‌یاندووه ( گه‌لی كورد مافی رزگاری و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه).
له دوای رۆخانی رژێمی سه‌دامیش به‌هه‌مان شێوه لیبیا نه‌ك دژایه‌تی خۆی بۆ سیستمی فیدرالی ده‌رنه‌بری به‌ڵكو جارێكی دیكه پشتگیری خۆی بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كوردستان ده‌ربڕی. دوای به‌هاری عه‌ره‌بی وگۆرینی رژێمی ئه‌و وڵاته‌ش دیسانه‌وه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هیچ زیانێكی نه‌بووه بۆ هه‌رێم و گه‌لی كوردستان به‌گشتی، بۆیه ئه‌م كرده‌وه ناچاوه‌ڕوانكراوانه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌به‌ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌وه چوونه‌ته لیبیا ئه‌م سێ پسیاره ده‌روژێنێت :
1-ئایا پاداشتی پشتگیری وهه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیه به‌رامبه‌ر به‌شۆڕشه‌كانی گه‌لی كوردستان و مافه ڕه‌واكانی خه‌لكی كوردستان به‌وه ده‌ده‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ میلیشیای دژبه‌كورد بچین و شه‌ڕ له‌دژی ئه‌و وڵاته بكه‌ین؟!
2. ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه كه‌له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوبانگی په‌یداكردووه، كێ ئه‌و ده‌سه‌ڵات ومافه‌ی به‌و چه‌كدارانه داوه، كه‌به‌ناوو ناسنامه‌ی پێشمه‌رگه‌وه شان به‌شانی هه‌ندێ میلیشیا بچنه ئه‌و وڵاته‌و ناوبانگی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بخه‌نه ژێر پسیاره‌وه ؟. له‌وانه‌یه له‌سه‌رئاستی عیراق و سوریاوكۆمكاری عه‌ره‌بی وجیهانی عه‌ره‌بی به‌گشتیش ئه‌م بابه‌ته گرفتێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات و ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێ پسیاری ئیحراجی بكاته‌وه.
3- ئایا ئێمه وه‌كو گه‌لی كوردستان دوژمنمان كه‌مه‌و خۆمان دوژمنی نوێ هه‌ڵبژێرین و بڵین ئه‌مجاره نۆره‌ی لیبیایه ؟!.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:59 PM - 2024-05-09 قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
کوردستان 04:33 PM - 2024-05-09 -
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
کوردستان 03:31 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 03:02 PM - 2024-05-09 -
هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە
بیروڕا 02:46 PM - 2024-05-09 -
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
کوردستان 12:30 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09