riklam

گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی عیراق لەدەرەوەی وڵات لەبەرزبونەوەدایە

عیراق 07:16 PM - 2020-04-01
.

.

وەزارەتی دەرەوەی عیراقی فیدڕاڵ تۆماركردنی حاڵەتێكی نوێی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیەكی توشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی هۆڵەندا راگەیاند.

دوكتۆر ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننەمەیەكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia  كەوتووە وتویەتی: یەك حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان لە هۆڵەندا تۆماركراوە، هەروەها 7 حاڵەتی نوێی توشبوونی هاووڵاتیانی  دەرەوەی وڵات بەڤایرۆسەكە تۆماركراون، كە بەم شێوەیەیە:

 هۆڵەندا 2 حاڵەت، كەنەدا (2) حاڵەت، شانشینی عەرەبی سعودیە (2)حاڵەت، ئیتاڵیا (1)حاڵەت.

هەروەها سەحاف ئاماری كۆی حاڵەتەكانی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند كە 63) حاڵەتن و بەم شێوەیەیە:   

بەلچیكا (11)، ئۆردۆن (11)، كەنەدا (10)، ئیتاڵیا (7)، ئەمریكا (5)، بەریتانیا (5)، نەمسا (5)، لوبنان (2)، هۆڵەندا (4)، سعودیە (2)، ئیماراتی عەرەبی (1).

ئاماری گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی دەرەوەی عیراق گەیشتۆتە (3)حاڵەت، بەم شێوەیەی خوارەوە:

بەریتانیا (2)، هۆڵەندا (1).

حاڵەتەكانی چاكبوونەوەی هاووڵاتیانی عیراقی لە هەموو وڵاتەكاندا (2) حاڵەتن، بەم شێوەیەیە: 

ئێران (1)، ئۆردۆن (1).

سەحاف ئەوە  دووپات دەكاتەوە كە باڵوێزخانەكانیان لە دەرەوە بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ بارو تەندروستی هاووڵاتییە عیراقییە توشبووەكان بەڤایرۆسی كۆرۆنا،بەهەموو شێوەیەك سەرپەرشتیی تەندروستییان بۆ ئەنجام دەدرێت.

 

PUKmedia/ راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket