riklam

بۆ ئێوەی هونەرمەند کەمال دڵشاد بڵاودەبێتەوە

ئەدەب وهونەر 01:00 PM - 2020-03-07
.

.

دیوانی شیعری هونەرمەندی کۆچکردوو کەمال دڵشاد چاپ دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاودەکرێتەوە.

لەو بارەیەوە رەوەند کەمال دڵشاد کوڕی هونەرمەند بۆ PUKmedia وتی: ئەم کتێبە کۆی نوسینەکانی باوکمی تێدا کۆکراوەتەوە کە زۆرینەی تێکستی شیعرین و باوکم لە حەفتاکانەوە هەتا کاتی کۆچی دوایی نوسیویەتی.

وتیشی: کتێبەکە ناوی بۆ ئێوە_یە و ٥٠٠ دانەی لێ چاپ کراوەو لەسەر ئەرکی خۆمان چاپمان کردوەو لەم هەفتەیەدا ئامادە دەبێت بۆ بڵاوکردنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوەو بۆ پاراستنی گیانی دۆستانمان مەراسیمی ناساندن و بلاوکردنەوە بۆ کتێبەکە ناکەین.

هونەرمەند کەمال دڵشاد لە ساڵی ١٩٤٥ لە سلێمانی لەدایک بوەو شانۆکار و ئەکتەر و شاعیر بووه، لە ساڵى ١٩٦٩لەگەڵ هونەرمەندان عەبدولی حەمە جوان و حەمەڕەشید هەرەس، دەستی کردووە بە کاری هونەری و زیاتر له‌ کارە شانۆییەکان و کەمتر لە دراما تەلەفزیۆنییه‌کان دەرکەوتووە، ئه‌و یه‌كێك بوو له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناوداره‌كانى كورد له‌ بوارى شانۆ ، ساڵی ٢٠١٨ لە دوای ساڵێک نەخۆشکەوتنی کۆچیدوایی کرد.


PUKmedia هاژە باست

87543417_10218765146293714_3620697992199143424_o.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket