جۆرو شێوه‌كانی بوونی كاریكاتێر له‌ڕۆژنامه‌گه‌ریدا

جۆرو شێوه‌كانی بوونی كاریكاتێر له‌ڕۆژنامه‌گه‌ریدا


21/11/2019 10:10:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

هه‌ندرێن خۆشناو

(به‌شی 5)

وێنه‌ی كاریكاتێریی ده‌توانێت له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری خولاودا به‌ چه‌ندین شێوه‌ی جیاوازه‌وه بوونی هه‌بێت‌، به‌ گوێره‌ی ئامانجه‌ دیاریكراوه‌كانی یان ئاماژه‌ زۆره‌كانی تره‌وه‌، له‌ نێو ئه‌و شێوانه‌شه‌وه‌ ده‌توانین باس له‌م شێوانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ین: 1- گۆشه‌ی سه‌ربه‌خۆ.

2- كاریكاتێری بڵاوكراوه‌ له‌ گۆشه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی تردا:

زۆرێك له‌ ڕۆژنامه‌كان كاریكاتێر له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌ هه‌واڵی و ئه‌ده‌بیه‌كانی تردا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌‌، به‌مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ و په‌رۆشبه‌خشینی زیاتر، له‌وانه‌یه‌ ئه‌م كاریكاتێرانه‌ له‌ بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كه‌دا هه‌ڵێنجرابن، ده‌سته‌ی نووسه‌ران بابه‌ته‌كه‌یان پیشانی كاریكاتێریسته‌كه‌ دابێت و داوایان لێكردبێت، كه‌ كاریكاتێرێكی گونجاو بۆ بابه‌ته‌كه‌ بكێشێت، له‌وانه‌شه‌ كاریكاتێریسته‌كه‌ پێشتر كاریكاتێر‌ێكی سه‌ربه‌خۆی كێشابێت و بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا‌ له‌یه‌ك بچن، له‌وانه‌شه‌ بگونجێت كه‌ بكرێته‌ گۆشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا و به‌م شێوه‌یه‌‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ بابه‌تێكی تردا بڵاوده‌كرێته‌وه‌، پایه‌ی دووه‌می ده‌بێت له‌ بابه‌ته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، واباوه‌ ئه‌م جۆره‌ كاریكاتێرانه كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ بۆ خوڵقاندنی هاوسه‌نگیه‌كی ده‌روونی و ستاتیكی، خوێنه‌ر چێژ و زانیاری وشكیش له‌ هه‌مان كاتدا وه‌رده‌گرێت، لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش به‌ تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو توخمی نووسین و وێنه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاریكاتێره‌كه‌ كه‌ وێنای ئه‌و بابه‌ته‌ دیاریكراوه‌ ده‌كات، له‌ پێكهاته‌كه‌یدا بریتیه‌ له‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌ بابه‌ته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ هه‌ڵێنجراوه‌، لێره‌دا كاریكاتێره‌كه‌‌ ده‌چێته‌ نێو پێكهاته‌ی بابه‌ته‌كه‌ و ده‌بێته‌ به‌شێك لێی و ڕۆڵی هاوكاری بابه‌ته‌كه‌ ده‌گێڕێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا بوونی كاریكاتێره‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ بوونی بابه‌ته‌كه‌وه‌، به‌بێ بابه‌ته‌كه‌ كاریكاتێره‌كه‌ نادیار و ماناكه‌ی له‌ ده‌ستده‌دات. ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ ڕۆژنامه‌كاندا بوونی هه‌یه‌، كه‌ هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی ماده‌كانیان ده‌ده‌ن به‌ پێكهاته‌یه‌ك له‌ چه‌ندین شێوازی هونه‌ری، بابه‌ته‌كه‌ به‌ هێڵێكی به‌رچاو پیشان ده‌دات، و كه‌مه‌ربه‌ندی ده‌كات به‌ چوارچێوه‌یه‌ك، و پشتگیری ده‌كات به‌ وێنه‌ و تابلۆ و شتی تر، بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین خوێنه‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.

3- كاریكاتێری وه‌رگیراو له‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی دیكه‌:

زۆرێك له‌ ڕۆژنامه‌كان شێوازی وه‌رگرتن یان گواستنه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌كانی تردا په‌یڕه‌وده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌تی له‌ بواری كاریكاتێردا ئه‌م نه‌ریته‌ باوه‌، زۆرجار خوێنه‌ر كاریكاتێرێكی به‌رچاوده‌كه‌وێت كه‌ هاوپێچ كراوه‌ به‌ ڕسته‌یه‌ك (له‌ فڵانه‌ ڕۆژنامه‌ وه‌رگیراوه‌). ئه‌م ئاماژه‌پێكردنه‌ش زۆر پێویسته‌ له‌ حاڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێرێك یان تابلۆیه‌ك به‌مجۆره‌.   

ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌یه‌، له‌ ده‌رئه‌نجامه‌ ئه‌رێنیه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ تابلۆ كاریكاتێرییه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی كه‌ توانای بینینی ئه‌م كاریكاتێره‌یان نیه‌ له‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی كه‌ كاریكاتێره‌كه‌ی لێوه‌رگیراوه‌، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك، له‌وانه‌یه‌ ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ وڵاتێكی دیكه‌وه‌ ده‌ربچێت، یان به‌ زمانێكی دیكه‌وه‌ ده‌ربچێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌مان وڵات و به‌ هه‌مان زمانیش ده‌ربچێت، له‌وانه‌یه‌ ئه‌م كاریكاتێره‌ گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت، بۆیه‌ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ دووباره‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌ بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرنگیه‌.

ده‌رئه‌نجامه‌ نه‌رێنیه‌كانیش خۆیان له‌ یاسا و ڕێساكانی په‌یوه‌ست به‌ مافی بڵاوكردنه‌وه‌ و چاپكردن ده‌بیننه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی یاساییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی باسه‌كه‌مانه‌، له‌وانه‌شه‌ دووباره‌كردنه‌وه‌یه‌كی كرچوكاڵ بێت، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی‌ كه‌ بابه‌تێك پێشكه‌ش ده‌كات له‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی دیكه‌ وه‌رگیراوه‌ و گواستراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئاستی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌شی له‌و كه‌متر نیه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌مان وڵاتیش ده‌ربچێت، خوێنه‌ر بێبه‌ش ده‌كات له‌ دیتنی شتێكی نوێ و تووشی بێ ئومێدی ده‌كات له‌ تام و چێژ وه‌رگرتنێكی نوێ، به‌ربڵاویی ئه‌م دیارده‌یه‌ وێنایه‌ك لای خوێنه‌ر دروست ده‌كات، كه‌ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ توانای پێشكه‌شكردنی بابه‌تی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به‌خۆی نیه‌، و ڕۆژنامه‌یه‌كی نه‌داره‌ له‌ ڕووی كارزان و كاردێری گرنگه‌وه‌، كه‌واته‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ كه‌موكوڕییه‌ و شایسته‌ی ڕێزگرتن نیه‌‌، بۆیه‌ وا چاكتره‌ كه‌ له‌نێو كاردێرانی هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك بێجگه‌ له‌ پسپۆرانی دیكه‌، هونه‌رمه‌ندێكی كاریكاتێریست یان زیاتر هه‌بێت، ئه‌گه‌ر دیارده‌ی (گواستراوه‌ته‌وه‌ له‌) ی به‌كارهێنا، نابێت له‌سه‌ر حیسابی كاریكاتێره‌كانی خۆی بێت، به‌رده‌وام شتی نوێی خۆی پێشكه‌ش به‌ خوێنه‌رانی بكات و تووشی دووباره‌ و بێزاریان نه‌كات، تا لێی دوورنه‌كه‌ونه‌وه‌.

وێنە هەواڵ
  • image04
  • نوێترین دەركەوتنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

  • image04
  • فڕۆكه‌یه‌كی سوپای چیلی به‌ 38 سه‌رنشینه‌وه‌ ونبوو

  • image04
  • كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • بەفربارین حاجی ئۆمەران سپی پۆشدەكات

  • image04
  • پێشمەرگە شەهیدەكانی گەرمیان

  • image04
  • میسی بۆ جاری شه‌شه‌م باڵۆن دۆڕی برده‌وه‌

  • image04
  • سێ كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیان شه‌هیدبوون

  • image04
  • به‌غدا.. خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن


                                           

هۆڵەندا.. لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمێك نمایشدەكرێت


یانەی كوردیی میدیا لە هۆڵەندا لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمی (من هێشتا نامۆم)  نمایشدەكات.

سەعات 14:30 دەقیقەی رۆژی یەكشەممە 15...


   ڤانکوڤەر.. سیمینارێك لەسەر ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت
  ئەڵمانیا..دوو دادوەری كورد گفتوگۆ لەسەر نادادپەروەری دادگاکانی عیراق دەکەن
                                           

لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام


لاهور شێخ جه‌نگی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانس رایگه‌یاندوه‌، بۆ كۆنگره‌ دژی ته‌وافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
 
لاهور ش...


  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
                                           

عه‌فرین.. تائێستا توركیا 150 هه‌زار دار زه‌یتوونی له‌ناو بردووه‌

جارێكی دیكه‌ تاڵان وبڕۆیی به‌رهه‌می زه‌یتونی جوتیارانی شاری عه‌فرین دێته‌وه‌ سه‌ر باس، به‌رپرسه‌ دیاره‌...


  سه‌رشۆڕێكی داعش له‌به‌رده‌م سه‌ری به‌رزی كچه‌ ئێزیدییه‌كدا
  روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌


کاریکاتێر