riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ: خاتوو ئه‌گنیتا پشتیوانێكی گه‌وره‌ی كورد بوو

پرسەنامە 12:07 PM - 2019-11-20
.

.

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو ئه‌گنیتا هاوسه‌ری عومه‌ر شێخمووس ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی عومه‌ر شێخمووس ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

‎برای به‌ڕێزم كاك عومه‌ر شێخموس

زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ئه‌گنیتای خێزانی جه‌نابت و یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی بیانی یه‌كێتی له‌ شاخم بیست، له‌ناخه‌وه‌ دڵگران و خه‌مباری كردم، هاوبه‌شی خه‌متانم.

خاتوو ئه‌گنیتا وه‌ك خێزانی جه‌نابت، له‌ ژیانی پڕ له‌خه‌باتی خۆیدا هاوسۆزو پشتیوانێكی گه‌وره‌ی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد بوو، هاوشانی جه‌نابتان له‌ شاخه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ خوشك و برا پێشمه‌رگه‌كان به‌رگریان له‌كوردو كوردستان كرد.

كۆچی دوایی خاتوو ئه‌گنیتا هه‌موومانی نیگه‌ران و خه‌مبار كرد، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانه‌واده‌كه‌تان بێ و خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و كۆچكردوو به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.


‎ انا لله وانا الیه راجعون


‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket