riklam

شۆڕش ئیسماعیل: رێكخراوی ئازادی لاوان خاوەنی سەروەرین

ی.ن.ک‌‌ 03:06 PM - 2019-05-26
.

.

شۆرش ئیسماعیل ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێكخراوی ئازادیی لاوان دەكات، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان/ سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان بەبۆنەی بیستەمین ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوەكەتان ، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەم.

لاوانی كوردستان لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلەكەماندا خاوەنی زۆرترین سەروەریین، بە گیان فیدایی و خۆڕاگری.
 (یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان)ش هەمیشە خەبات و بیری لاوانی وەك داینەمۆی شۆڕش سەیركردووە.
 
دامەزراندنی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، پرۆژەیەكی لاوانەی‌ سەردەمیانە و نوێگەری‌ پێویستی بوو، بۆ دەستەبەركردنی مافە مەدەنی و دیموكراسییەكانی توێژی لاوان.

هیوادارین بەردەوام بن لە گەشەپێدانی ئەم رێكخراوە، بۆ سەرخستنی خەباتی مەدەنییانەو پیشەیی لاوان و بەشداری كارا لە بوژانەوە و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.

شۆرش ئیسماعیل
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket