riklam

یەكێتی و پارتی رێككەوتنەكەیان ئیمزاكرد

ی.ن.ک‌‌ 05:14 PM - 2019-05-05
.

.

لەمەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێككەوتنی نێوان یەكێتیی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ و نێچیرڤان بارزانی ئیمزا كرا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی ئایاری 2019، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەسەركردەكانی هەردوولا ئیمزا كرا.

دوای ئیمزاكردنی رێككەوتنەكەش، كۆسرەت رەسوڵ عەلی و نیچیرڤان بارزانی پیرۆزباییان لەخەڵكی كوردستان كرد بۆ رێككەوتنەكە.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket