riklam

ئازاد محه‌مه‌د: PUKmedia پێشه‌نگی هه‌واڵ و زانیاری راست و سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراوه‌

کوردستان 01:31 PM - 2019-01-23
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی 16 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia  ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رپه‌رشتیاری فراكسیۆنی (ی.ن.ك) له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانی PUKmedia كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌رٍێزان سه‌رنوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانی سایتی PUKmedia
‎به‌بۆنه‌ی یادی 16 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سایته‌ سه‌نگینه‌كه‌تانه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م.
‎مایه‌ی شانازییه‌ كه‌ به‌درێژایی ئه‌و 16 ساڵه‌ پێشه‌نگی هه‌واڵ و زانیاری راست و سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراوی خه‌ڵك بوون و توانیوتانه‌ به‌رپرسیارانه‌  خزمه‌ت به‌ رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی بكه‌ن و سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌ سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ره‌وتی ئه‌كادیمی بوون و پرۆفیشناڵیی به‌رده‌وام بن و به‌ ئیتیكی رۆژنامه‌وانییه‌وه‌ پابه‌ندبوون و ده‌روازه‌ی میدییای هه‌رێمی كوردستان بوون بۆ میدیا جیهانییه‌كان.

‎هیوادارم به‌ پلانی نوێوه‌ هه‌نگاو بۆ ساڵی نوێتان بنێن و هه‌ر سه‌رچاوه‌ متمانه‌پێكراو و سه‌نگینه‌كه‌ی خه‌ڵك و میدیایی جیهانی بن و چاوه‌ڕوانی كاری باشترتان لێده‌كه‌ین.

‎ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رپه‌رشتیاری فراكسیۆنی (ی.ن.ك) له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket