riklam

محمود حاجی ساڵح بۆ PUKmedia: بەردەوام بن لە خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان

ی.ن.ک‌‌ 04:02 PM - 2019-01-22
.

.

محمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە بۆنەی 16 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی PUKmedia وە، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و ستافی PUKmedia دەكات.

لە بروسكەكەدا محمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاندووە: بەبونەی ساڵیادی دامەزراندنی PUKmedia وە  بەناوی خۆم و وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانەوە پڕ بەدل بیروزبایی ئاڕاستەی لێپرسراو ستاف و خامە رەنگینەكەتان دەكەم.

راشیگەیاندووە: هیوادارین وەك چۆن هەموو كات هاوكارمان بوون لە خزمەتكردنی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، هەروا بەردەوام بن لەو خزمەتەتان كە شانازیە بو هەمولایەك، هەر بژین بۆ خزمەتكردنی گەلی كوردستان.

محمود حاجی ساڵح 

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket