riklam

بروسكه‌ی پیرۆزبایی یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی بۆكاروباری بازرگانی بۆ PUKmedia

ی.ن.ک‌‌ 03:35 PM - 2019-01-22
.

.

یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی بۆكاروباری بازرگانی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی PUKmedia ده‌كات ،

كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی ....
به‌ڕێزان سه‌رنوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی  (PUK media)
به‌بۆنه‌ی (16) ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی ڕاستگۆیی و متمانه‌ له‌ ناخی دڵه‌وه‌ جوانترین پیرۆزبایتان پێشكه‌ش ئه‌كه‌م چه‌پكه‌ گوڵی ڕازاوه‌ و خۆشه‌ویستی تان پێشكه‌ش ئه‌كه‌م (PUK media) جێگه‌ی خۆی له‌ دڵ و ده‌رونی میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نوساندا كردۆته‌وه‌ هه‌واڵ و ده‌نگوباس و به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌ی بۆته‌ مایه‌ی شانازی بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ مه‌زنه‌ ڕۆژانه‌ به‌دوادا چوون ئه‌كرێ بۆ هه‌واڵ و بابه‌ته‌ به‌پێزه‌كانی هه‌موومان تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ین به‌رده‌وام سه‌یری ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ خۆشه‌ویسته‌ بكه‌ین شێوازێكی وای وه‌رگرتووه‌ میدیا و ڕۆژنامه‌كان و ته‌له‌فزێونه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ بابه‌تی ڕۆژانه‌ له‌ ماڵپه‌ری (PUK media) وه‌ربگرن ئاماژه‌شی پێ بده‌ن ئه‌یكه‌نه‌ سه‌ردێڕی بابه‌ته‌كانیان گه‌وره‌ی و بایه‌خی گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی ببێته‌ پێشه‌نگی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ مانه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی پێویستیه‌كی زه‌روره‌ وه‌ك میدیایه‌ك و ماڵپه‌ڕێكی پێشكه‌وت و هه‌میشه‌ به‌ پێشه‌نگی بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ جارێكی تر پیرۆزبێت یادی تێپه‌ڕبونی (16)ساڵ ڕاستگۆیی و متمانه‌ كه‌ رێباز و ڕێچكه‌ی كاری ڕۆژانه‌ی ماڵپه‌ڕی (PUK media) هه‌میشه‌ به‌رده‌وام و له‌ گه‌شه‌كردندا بێت.
عبدالله حاجی سعید
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
بۆكاروباری بازرگانی                                                                           
 22/1/2019

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket