riklam

عومەر فەتاح بۆ PUKmedia: مایەی شانازین

ی.ن.ک‌‌ 07:57 PM - 2019-01-21
.

.

عومەر فەتاح كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی 16یەمین ساڵیادی دامەزراندنی PUKmedia، پیرۆزبایی لەسەرنوسەرو رۆژنامەنوسانی دەكات. 

بەرێزان سەرنوسەرو میدیاكارانی ئازیزی  ماڵپەری PUKmedia

بەبۆنەی یادی 16 ساڵەی دەستپێكردنی كاری ماڵپەڕەكەتانەوە، پیرۆزباییتان لێدەكەم، لەئێوەو تەواوی خوێنەرانتان. رێزو سڵاویش بۆ ئەو بەرێزانەی لەم ماڵپەڕەدا رۆژانێك تێكۆشانیان كردووە.

كارەكانی ئێوە ماییەی شانازین بۆ هەموولایەك، كە بەرپرسیارانە‌و دڵسۆزانە ئەركەكانتان راپەڕاندوەو نمونەی میدیاكاری بەرزو بەڕەوشت‌و پابەندی یاسا و رێساكان بوونە. 

 بۆ ساڵانی داهاتوویش باشتر خۆتان سازبدەن بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانتان‌و وەك هەمیشە هەر پێشەنگ بن. باشتر خزمەتی میدیای كوردی‌و خوێنەرانتان بكەن. 

جارێكی تر پیرۆزەو هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم... 

عومەر فەتاح

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی

21/1/2019

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket