riklam

ئاسۆ مامەند بۆ PUKmedia: راستگۆیانە زانیارییەكان دەگەیەنن

ی.ن.ک‌‌ 07:46 PM - 2019-01-21
.

.

ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی 16یەمین ساڵیادی دامەزراندنی PUKmedia، پیرۆزبایی لەسەرنوسەرو رۆژنامەنوسانی دەكات. 

و راستگۆیانە بەخوێنەرانی بگەیەنێت

ئاسۆ مامەند: (۱٦)هەمین ساڵیادی سایتی (PUKMedia) پیرۆز دەكات

بەڕێزان/ سەرنووسەرو رۆژنامەنووس و كادرانی سایتی PUKmediaی ئازیز

بەبۆنەی (۱٦)‌هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی(PUKmedia)وە گەرمترین پیرۆزباییتان پێشكەش دەكەین و، ئومێدەوارین سایتەكەتان وەك هەمیشە پێشەنگ و لە گەشەكردن و كاری رۆژنامەگەری بەردەوام بێت.

لە هەلومەرجێكێدا یادی (۱٦) ساڵەی دامەزراندنی سایتی PUKmediaی ئازیز دەكەینەوە، هەم ناوچەكە و هەمیش عیراق و هەرێم بەدۆخێكی تایبەتدا تێدەپەڕێ، لەم رووەوە سایتەكەتان لەگەیاندنی هەواڵ و زانیاری بەوەرگر، پشكی شێری بەر دەكەوێت.

لە ماوەی رابردوودا سایتی PUKmedia توانیوێتی پیشەییانەو بەفۆڕمێكی نوێ، رووداوو گۆڕانكارییەكان بۆ خوێنەرانی بگوازێتەوە و زانستییانە شرۆڤەیان بكات. هەروەك پشت ئەستور بەئیتیكی رۆژنامەوانیش، هەواڵ و رووداوەكان بەوردیی و راستگۆیانە بەخوێنەرانی بگەیەنێت.

دووبارە (۱٦)‌مین ساڵیادی (PUKmedia) پیرۆز دەكەین و، هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین

ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی و، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی دووی كەركوك

۲۱/۱/۲۰۱۹

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket