riklam

ئەنجومەنی ناوەندی بۆ PUKmedia:سەرچاوەی زانیارین

ی.ن.ک‌‌ 06:55 PM - 2019-01-21
.

.

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی 16یەمین ساڵیادی دامەرزاندنی PUKmedia پیرۆزبایی لەسەرنوسەرو سەرجەم كارمەندان پوكمیدیا دەكات، تیایدا هاتووە: بەناوی سكرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ك)ەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم كادیر و كارمەندان دەكەین، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە گرنگی و بایەخێكی ئێجگار گەورەی بەڕاگەیاندن داوەو چەندین ئامرازی راگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەكاندا هەبووە.

 

دەقی پیرۆزبایی ئەنجومەنی ناوەندی:

هەڤاڵان/ سەرنوسەر و سەرجەم كارمەندانی ماڵپەری پیوكەی میدیا

بابەت / بروسكەی پیرۆزبایی

سڵاوی كارو خەبات

 بەناوی سكرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ك)ەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزت و سەرجەم كادیر و كارمەندان دەكەین.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی و بایەخێكی ئێجگار گەورەی بە راگەیاندن داوە و چەندین ئامرازی راگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەكاندا هەبووە، لەگەڵ پێشكەوتنی ئامرازەكانی راگەیاندن و كاریگەری سەردەمی بەجیهانیبوون و رۆڵ و كاریگەری سۆشیاڵ میدیا، دامەزراندنی پیوكەی میدیا پێوستیەكی سەردەمیانە بوو، ماڵپەڕی پیوكەی میدیا لەماوی 16 ساڵی تەمەنیدا، پەیام و سیاسەتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەواڵ و زانیاریی لەسەر كوردستان و عیراق و ناوچەكە و جیهان لەسەرجەم بوارەكاندا بە پەیڕەویكردنی یاسا و ئیتیكی رۆژنامەوانی بڵاوكردوەتەوە و سەرچاوەی زانیاریی بووە بۆ خوێنەران و كەناڵەكانی راگەیاندن.

پپوكەی میدیا بە چەند قۆناغێكی گرنگ و هەستیار و سەختدا تێپەرێوە و رۆژنامەنوسان و كارمەندەكانی مەندونەناسانە بە دروشمی متمانە و راستگۆیی كارەكانیان رادەپەڕاندوە.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین …

ئەنجومەنی ناوەندی (ی. ن. ك)

PUKmedia  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket