riklam

بافڵ تاڵەبانی بۆ PUKmedia: هەمیشە سەرچاوەی باوەڕپێكراون

ی.ن.ک‌‌ 06:34 PM - 2019-01-21
.

.

بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی 16یەمین ساڵیادی دامەرزاندنی PUKmediaەوە پیرۆزیایی لەسەرنووسەرو رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی PUKmedia دەكات و دەڵێت: بەبۆنەی 16یەمین ساڵەی دامەزراندنی PUKmedia، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەم و ئومێدەوارین وەك هەمیشە لە نوێبوونەوە گەشەكردندابن. 

بەڕێزان سەرنووسەرو رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی ماڵپەری pukmedia 

بەبۆنەی ١٦ ھەمین ساڵەی دامەزراندنی pukmedia ، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم و ئومێدەوارین وەک ھەمیشە لە نوێبوونەوە گەشەکردندا بن . 

‏pukmedia وەک یەکێک لە ماڵپەرە پێشەنگ و دیارەکان ، رۆڵی باشی بینیووە ، لە خزمەتکردنی میدیای کوردی و سەرچاوەی باوڕپێکراوی ھەواڵ و زانیارییش بووە ، بۆ خوێنەران و  کەناڵەکانی دیکەی راگەیاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی .

بۆ قۆناغێکی نوێی تەمەن و کارکردنتان ، چاوەڕێی کاریباشترتان لێدەکەین ، کە وەک ھەمیشە پیشەیانەو   بە رەچاوکردنی بنەماکانی کاری راگەیاندن ، درێژە بە کار بدەن و جێی متمانەی ھەموو لایەک بن . 

براتان / بافڵ جەلال تاڵەبانی

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket