riklam

مەكتەبی سیاسی: PUKmedia خاوەنی سەنگ‌و ناوبانگی باشە

کوردستان 05:17 PM - 2019-01-21
.

.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی یادی (16) ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia، لەبروسكەیەكی پیرۆزباییدا دەڵێت: گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین، ستایشی هەموو ئەو كادرو میدیاكارانە دەكەین، كە لە قۆناغە جیاجیاكانی كاركردنی ماڵپەڕەكەدا رۆڵیان هەبووە. 

دەشڵێت: PUKmedia لەو ماڵپەرانە بووە، كە لەناو میدیای كوردیدا، خاوەنی سەنگ‌و ناوبانگی باشە‌و پابەندە بووە بەئیتك‌و یاسای رۆژنامەوانی‌و بەرپرسیارانە رووماڵی هەواڵ‌و رووداوەكانی كردووە. 

ئەوەشی خستۆتەڕوو: چاوەروانین بۆ داهاتوو باشتر ئەركەكانیان رابپەرێنن‌و بەپێ‌ گۆڕانكارییە سیاسی‌و كۆمەڵایەتیەكان، بەشێوازێكی پێشكەوتووتر خزمەتگوزاری هەواڵ‌و زانیاری‌و هۆشیاركردنەوە پێشكەش بە خوێنەران بكەن، جارێكی تر پیرۆزەو هەمیشە سەركەوتوو و سەرفرازبن.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket