یهكێتی بۆ ئارامكردنهوهی دۆخی عیراق چوارخاڵ دهخاتهڕوو
ی.ن.ک 05:00 PM - 2018-06-07
.
راگهیاندنی مهكتهبی سیاسی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگهیهنراوێكدا بهتوندی ئیدانهی تهقینهوه خوێناوییهكهی (مهدینه سهدر)ی بهغدا دهكات و هاوخهمی خۆشی بۆ كهسوكاری قوربانییهكان رادهگهیهنێت.
دهقی راگهیهنراوهكه...
راگەیەندراوێك لە ڕاگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە...
دڵگرانین بە تەقینەوە خوێناوییەكەی (مەدینە سەدر)ی بەغدا، كە دوێنێ روویداو بەهۆیەوە (18) هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداو (90) تریش برینداربوون. هاوبەشی خەمی كەسوكاری قوربانیەكانین و هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین.
ئەم كردەوەيه لەكاتێكدایە، عێراق لە بارودۆخێكی هەستیاردایەو هەوڵی جۆراوجۆر دەدرێو پیلانی مەترسیداریش لەئارادایە بۆ ئەوەی دۆخەكە بەئاقاری ئالۆزیی زیاتر بەرن، رێگەیش نادرێ بە هێمنی و بەپێی دەستوور، پەرلەمانی نوێ دەستبەكار بێت و ئەركەكانی ڕابپەرێنێ و بە بەشداری هەموو لایەنەكان و بە سازانی نیشتمانیی فراوان كابینەی نوێ حكومەتی عێراق پێكبهێنرێت.
بێگومان ئەگەر بەزووترین كات كێشەكان چارەسەرنەكرێن و دۆخەكە هەروا بە هەڵپەسێردراوی و پڕ لە گومان بمێنێتەوە، بەدووری نازانین رووداوی چاوەرواننەكراو رووبدات و دۆخەكە بتەقێتەوە، عێراق بۆ ماوەیەكی زۆر بخرێتە بنبەستی سیاسی و حوكمڕانیەوە. ئەوەی مایەی نیگەرانی قولی گەلەكەمانە، دەنگە تایبەتیەكان، كە دەنگی هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش و دژەتیرۆرو پۆلیس و هێزەكانی تری ناوخۆیەو قوربانییەكی زۆریان لەشەڕی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش داوە، جیادەكرێنەوە لەهێزە چەكدارەكانی عێراق و دەنگەكانیان، كە دەنگی سەنگەری ڕاستەقینەی بەرگرییە لە عێراق و كوردستان، هەوڵدەدرێ بەڕقی سیاسی و مەرامی نەخوازراو بەفیرۆبدرێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ چارەسەری كێشەكان و ئارامكردنەوەی دۆخەكە داوا دەكات:
یەكەم/ دادگای دەستووریی بەپەلە دادوەریی خۆی لەسەر كۆی كێشە دەستووریو یاساییەكانو دەسەڵاتەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رابگەیەنێت.
دووەم/ هەموو لایەنە سیاسیەكان ئارامتر مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان بكەن. بەدڵنیاییەوە حیكمەتی مەرجەعی باڵای شیعەكان جەنابی سەماحەتی سیستانی، لەسەر چۆنێتی چارەسەركردنی كێشە دەستووریو یاساییەكان، خزمەتی ئارامكردنەوەی دۆخەكە دەكات.
سێیەم/ چاوەروانین نەتەوە یەكگرتووەكانو دەوڵەتانی دۆستی عێراق، هەوڵەكانیان بخەنەگەر بۆ یارمەتیدانی لایەنە سیاسیەكانی عێراق، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دەستووریو یاسایی ڕاستەقینەو دوور لەهەڵچوونو كاردانەوە.
چوارەم/ جەختدەكەینەوە، كە لێتێگەیشتنی هێزە كوردستانیەكان بەئەركی گرنگ دەزانین، هێزو لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان وەكو نوێنەری نەتەوەیەكی ئازادیخواز بەشێك بین لە چارەسەر، نەك كێشەكانی ناوخۆمان قوڵبكەینەوەو بكەوینە نێو كێشمەكێشەكانەوە.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی نیشتمانیی كوردستان
7/6/2018
PUKmedia تایبهت
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
10:16 AM - 2026-06-25 -
پۆلیس: ئاگاداری پارەی ساختەبن لە بازاڕدا
10:02 AM - 2026-06-25 -
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی ترەمپ بڕیاریدا
10:43 AM - 2026-06-25
بومەلەرزەکەی فەنزوێلا مەترسی تسۆنامی هەیە
09:14 AM - 2026-06-25
شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت
08:01 PM - 2026-06-24
یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە
05:26 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
کوردستان 03:52 PM - 2026-06-24 -
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
عیراق 03:07 PM - 2026-06-24 -
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
کوردستان 01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
کوردستان 12:16 PM - 2026-06-24 -
مەکتەبی سکرتارییەت شێخ عومەر کەڵەکنی بەسەرکردەوە
ی ن ک 12:04 PM - 2026-06-24 -
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24



.jpg)



دابەزێنە

