لەدهۆك رۆژنامەنوسێك دوای ئەشكەنجدانی دەكوژرێت
کوردستان 05:13 PM - 2016-08-13
.
لەشاری دهۆك رۆژنامەنوسێك دوای رفاندنی تەرمەكەی دۆزرایەوەو جەستەشی ئاسەواری ئەشكەنجدانی زۆر پێوەیە.
سۆران حسێن لەناوەندی ئاژانسی هەواڵی (رۆژنیوز) بە PUKmediaی راگەیاند: وهدات حسێن عەلی، رۆژنامەنوسمان لەشاری دهۆك دوای ئەوەی گەڕەكی ماڵتا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو رفێنراوەو دوای ئەشكەنجەیەكی زۆر كوژراوەو تەرمەكەشی لەنێوان شاری دهۆك و قەزای سمێلدا دۆزراوەتەوە.
وتیشی: لەماوەی چەند رۆژی رابردودا زیاتر لە 5 جار لەلایەن ئاسایشی دهۆكەوە بانگهێشتكراوەو لێپرسینەوەی لەگەڵ كراوە.
سۆران حسێن، راشیگەیاند: لەگەڵ پۆلیسی دهۆك قسەمان كردوەو پێیان راگەیاندوین ئاگاداری تەواوی روداوەكە نین و لێكۆڵینەوەكانیان لەبارەیەوە دەستپێكردوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، PUKmedia چەندجارێك پەیوەندیكرد بەپۆلیسی پارێزگای دهۆكەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەیان نەدایەوە.
هەر لەبارەی كوژرانی ئەو رۆژنامەنوسەی (رۆژنیوز)ەوە، پۆلیسی دهۆك لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە: وهدات حسـێن عەلی، دوای ئەشكەنجەدانێكی زۆر لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە، لەسەر رێگای سێجی سەر بەقەزای سمێل بەكوژراوی دۆزراوەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆش دوای كوژرانی رۆژنامەنوسەكەیان، ئاژانسی (رۆژنیوز)، لەڕاگەیەنراوێكدا داوا دەكات بەزووترین كات هۆكاری تیرۆركردنی پەیامنێرەكەیان ئاشكرا بكرێت، هەروەك داوایان لەڕێكخراوەكان و هەموو لایەك كردوە لەبەرامبەر تیرۆری ویدادا، بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
وهفدێكی مهكتهبی راگهیاندن و هۆشیاری هونهرمهند كاوه ئهحمهد میرزا بهسهردهكاتەوە
03:50 PM - 2026-07-21 -
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
وەزیری تەندروستی: نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن
02:31 PM - 2026-07-21
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
10:42 AM - 2026-07-21
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان 09:48 AM - 2026-07-21 -
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
بیروڕا 09:39 AM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20 -
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:35 PM - 2026-07-20 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-20 -
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
کوردستان 06:32 PM - 2026-07-20 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 04:20 PM - 2026-07-20




.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

