داوای ئاشكراكردنی بكوژانی رۆژنامەنوسەكەی دهۆك دەكرێت
کوردستان 07:17 PM - 2016-08-13
.
لیژنەی داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان ئیدانەی كوشتنی رۆژنامەنوسەكەی شاری دهۆك دەكات و سەنتەری میترۆش داوای ئاشكراكردنی بكوژانی رۆژنامەنوسەكە دەكات.
حەمید ئەبوبەكر بەدرخان سكرتێری لیژنەی داكۆكی لەماف و ئازادی رۆژنامەنوسان لەسەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: ئیدانەی كوشتنی رۆژنامەنوس وهدات عەلی حسێن دەكەین لەشاری دهۆك و بەكارێكی ترسنۆكانەی لەقەڵەمدەدەین.
وتیشی: رۆژنامەنوس، هەر بابەتێك بڵاوبكاتەوە، یان سەرپێچییەك بكات، دەتوانرێت لەڕێی یاساوە یەكلایی بكرێتەوە، بەڵام پەنابردن بۆ كوشتن كارێكی ترسنۆكانەیەو دژ بەبنەماكان و ئیتیكی رۆژنامەنوسانە، بۆیە بەتوندی ئەم كارە ترسنۆكانە دژ بەمرۆڤایەتیە ئیدانە دەكەین، هەوڵەكانیشمان دەخەینەگەڕ بۆ دەركەوتنی وردەكاری كوژرانی ئەو رۆژنامەنوسە.
حەمید بەدرخان راشیگەیاند:پێشتر هیوامان دەخواست بكوژانی شەهید (سۆران مامە حەمە، عەبدولستار شەریف، سەردەشت عوسمان، كاوە گەرمیانی) بدۆزرێتەوەو بدرێن بەدادگا، بەڵام رۆژنامەنوسی تر دەكوژرێت.
هاوكات سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە رۆژنامەنوسان لە راگەیەنراوێكیدا كە كۆپیەكی دەست PUKmedia كەوتوە، رایگەیاندوە: تاوانی كوشتن بەهەر هۆكارو بیانویەك بێت، نابێت كۆمەڵگا لێی بێدەنگ بێت، ئێمە ئیدانەی كوشتنی رۆژنامەنوس وهدات حسێن دەكەین و داوای لێكوڵینەوە جدی دەكەین لەم تاوانە، دەبێت ئەنجامدەرانیشی بدرێنە دادگایەكی ئاشكرا.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە رۆژنامەنوسان لەڕاگەیەنراوێكدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە، تیایدا راگەیاندوە: تاوانی كوشتن بەهەر هۆكارو بیانویەك بێت، نابێت كۆمەڵگا لێی بێدەنگ بێت. ئێمە ئیدانەی كوشتنی رۆژنامەنوس وەدات حسین دەكەین و داوای لێكوڵینەوە جدی دەكەین لەم تاوانە، دەبێت ئەنجامدەرانیشی بدرێنە دادگایەكی ئاشكرا.
PUKmediaتایبەت

هەواڵی زیاتر
-
وەزیری نەوت داوا دەکات پەرلەمان میوانداریی بکات بۆ روونکردنەوەی پلانەکانی
07:36 PM - 2026-07-21 -
وهفدێكی مهكتهبی راگهیاندن و هۆشیاری هونهرمهند كاوه ئهحمهد میرزا بهسهردهكاتەوە
03:50 PM - 2026-07-21 -
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئەمانەش ببینە
وەزیری تەندروستی: نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن
02:31 PM - 2026-07-21
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
10:42 AM - 2026-07-21
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمى مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچى خاتوو"سەبریە شەهید کوێخا یابە"
پرسەنامە 11:44 AM - 2026-07-21 -
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
کوردستان 10:42 AM - 2026-07-21 -
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان 09:48 AM - 2026-07-21 -
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
بیروڕا 09:39 AM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20 -
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:35 PM - 2026-07-20 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-20




.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

