}

وه‌زیرێكی تری یه‌كێتی 30 هه‌زار دۆلاره‌كه‌ی حكومه‌ت ره‌تده‌كاته‌وه‌

kurdistani 05:46 PM - 2014-08-03

تائێستا سێ وه‌زیری یه‌كێتی ئه‌و بڕیاره‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و پاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌

چه‌ند رۆژێكه‌ قسه‌و باسی شه‌قام و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌و 30 هه‌زار دۆلاره‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدابوو بیداته‌ وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌ت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك وه‌زیری یه‌كێتی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ رای وابووه‌ بۆ كڕینی كه‌لوپه‌ل و (ته‌جهیز) كردنی ناوماڵ بۆ ئه‌و وه‌زیرانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێرن، پێویست بووه‌ لیژنه‌یه‌ك پێكبهێندرێت و ئه‌وكاره‌ له‌ ئه‌ستۆبگرێت نه‌ك پاره‌ بدرێته‌ وه‌زیره‌كان.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ روانگه‌ی لێپرسراویه‌تی نیشتمانی و ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی مووچه‌ی هاووڵاتیان به‌تایبه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.

جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌ریه‌ك له‌ د.رێكه‌وت وه‌زیری ته‌ندروستی و خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانیش وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket