riklam

سه‌نگاوی: داعش له‌توانایدا نه‌ماوه‌ به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ بوه‌ستێته‌وه‌

kurdistani 08:22 PM - 2014-07-16
تیرۆریستانی داعش ووره‌یان رووخاوه‌

تیرۆریستانی داعش ووره‌یان رووخاوه‌

ئه‌مڕۆ 16-7-2014 مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ محوه‌ری گه‌رمه‌سێر به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كان و بارودۆخی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی به‌ره‌كانی شه‌ڕو سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌دا مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ محوه‌ری گه‌رمه‌سێر تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژانه‌ و به‌به‌رده‌وامی له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌داین له‌رووی ره‌وشی ژیان و چۆنیه‌تی و ئاماده‌كاری سه‌نگه‌ره‌كان و خۆ ئاماده‌كردن بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر پێشهاتێكی نه‌خوازراو.

وتیشی: هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ردانی قه‌ره‌ته‌په‌و نارێن و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌و سنورانه‌دا به‌سه‌ركرده‌وه‌، بۆ ئاگاداربوون له‌ پێداویستی و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕی له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌، چه‌ند كه‌مو كوڕیه‌ك هه‌بوون و چاره‌سه‌ر كران.

سه‌نگاوی دووپاتیكرده‌وه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا قاره‌مانانه‌و به‌وره‌یه‌كی پۆڵاینییه‌وه‌ گیان له‌سه‌ر ده‌ست به‌رامبه‌ر دوژمن و تیرۆریستان وه‌ستاون، هه‌روه‌ها وتیشی: له‌ئێستادا چه‌كه‌كانی داعش و تیرۆریستان له‌توانایاندا نییه‌ روبه‌ڕووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراقیش بوه‌ستنه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ كاری تیرۆریستی خۆكوژی و خۆ ته‌قاندنه‌وه‌.

له‌كۆتایدا مه‌حمود سه‌نگاوی جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌سایه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌به‌شێكی زۆری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا كه‌ له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌، ئاسایشی و ئارامی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان و خه‌ڵك سه‌ردانی بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن و ژیانی ئاسایی خۆیان به‌ڕێده‌كه‌ن.


PUKmedia سوركێو جه‌لال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket