سه‌نگاوی: پێشمه‌رگه چاوه‌ڕێی فه‌رمانه
kurdistani 08:45 PM - 2014-07-14
ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه ئارامن
مه‌حمود سه‌نگاوی رایگه‌یاند: ئه‌و ناوچه‌نه‌ی جه‌له‌ولا كه له ژێرده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دان زۆر ئارامن و ژیان تیایاندا ئاساییه.
مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له خورماتووه تا مه‌نده‌لی، ئه‌مڕۆ 14-7-2014، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌كه سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ سه‌رجه‌م خاڵه‌كان و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌نجامداو له نزیكه‌وه له بارودۆخ و ژیان و گوزه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه ئاگاداربوو هه‌ر سه‌رنج و تێبینی و داواكارییه‌كیان هه‌بوو بۆی چاره‌سه‌ركردن و بهڵنیشی پێدان به‌به‌رده‌وامی به‌سه‌ریان بكاته‌وه‌و به‌رده‌وام له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵیاندا بێت.
له‌و باره‌یه‌وه له لێدوانێكی تایبه‌تدا مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له خورماتووه تا مه‌نده‌لی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیمه‌وه ماوه‌یه‌ك له به‌ره‌كانی جه‌نگ دوور كه‌وتبوومه‌وه، دوای باشبوونی باری ته‌ندروستیم ئه‌مڕۆ 14-7-2014، گه‌ڕامه‌وه بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ و سه‌ر كاره‌كه‌م، ئه‌و ماوه‌ی كه له به‌ره‌كانی جه‌نگ دوور بووم جه‌نابی كاك مسته‌فا چاوڕه‌ش له جێگهمن كاره‌كانی ده‌كرد.
وتیشی: ئه‌مڕۆ به‌گه‌ڕانه‌وه‌م سه‌ردانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جهلهولامان كردوو له نزیكه‌وه به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و بهرانهم به‌سه‌ركرده‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌م كرد له ئێستادا سه‌نگه‌ره‌كان ئارامن و دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه زۆر ئارامن ژیان تیایاندا ئاساییه.
سه‌نگاوی وتیشی: به‌داخه‌وه ئه‌م ئێواره‌یه له قه‌ره‌ته‌په دوو خۆكوژ هاتوونه‌ته ناو خه‌ڵكه‌وه‌و یه‌كێكیان خۆی به مقه‌ڕێكی هێزی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قاندۆته‌وه هه‌ندێ شه‌هیدو بریندارمان هه‌یه، كه‌سێكی تری خۆكوژ ویستویه‌تی له بازاڕ خۆی بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام به‌خۆیدا ته‌قیوه‌ته‌وه هه‌ردوو قاچی په‌ڕیوه‌و خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی به‌ر هاووڵاتیان نه‌كه‌وتووه.
وتیشی: به‌گشتی كه‌شی ناوچه‌كه ئارامه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش نهبهردانهو شێرانه له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیاندان و گیانبازانه به‌رگری له خاك و نیشتمان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی فه‌رمانن.
PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی
هەواڵی زیاتر
-
حكومەتی عیراق هەژمارێكی بانكی بۆ پارە دزراوەكان دەكاتەوە
02:34 PM - 2026-06-29 -
هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى دەستیپێکرد
10:01 AM - 2026-06-29 -
لەساڵیادی 17 شەهیدەكەی قڕگەدا
09:49 AM - 2026-06-29 -
180هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:27 AM - 2026-06-29
ئەمانەش ببینە
کوردستان 02:56 PM - 2026-06-29 بەغدادو هەرێم تاوتوێی یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان و كۆكردنەوەی داهاتی دەروازەكان دەكەن
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزانى وڵاتان: حکومەتی کاربەڕێکەر بووەتە خاڵێکی لاواز بۆ هەرێمی کوردستان
01:32 PM - 2026-06-29
ناوچەی سەوز، لە پاراستنی بەرپرسانەوە بۆ دەستگیرکردنیان
01:05 PM - 2026-06-29
وه‌زاره‌تی دارایی: ده‌رماڵه‌ی نوێ خه‌رج ناكرێت
10:33 AM - 2026-06-29
عەلی زەیدی: بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
09:11 AM - 2026-06-29
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هانا شوان دەکات
پرسەنامە 08:55 PM - 2026-06-28 -
لە سلێمانی دوو باخچەی نوێ لە جێبەجێکردندان
کوردستان 06:34 PM - 2026-06-28 -
سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکان و کاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد
کوردستان 05:56 PM - 2026-06-28 -
کەناڵی رەسمی عیراق ناوی دەستگیرکراوانی بە تۆمەتی گەندەڵی بڵاوکردەوە
عیراق 05:05 PM - 2026-06-28 -
گــــەرمای هــــاویــن ئــــەوروپـا دەســــوتـێـنـێـت
جیهان 04:46 PM - 2026-06-28 -
سەرۆککۆمار: عیراق پاڵپشتی لە ڕێوشوێنەکانی بەرەو پێشبردنی ئاشتی دەکات
عیراق 04:28 PM - 2026-06-28 -
دەستەی دەستپاکی عیراق: رێکاری توندمان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد
عیراق 03:44 PM - 2026-06-28 -
کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە 14 کوژراوی لێکەوتەوە
جیهان 03:23 PM - 2026-06-28




.jpg)


دابەزێنە

