riklam

توركیا كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 ی راگەیاند

جیهان 10:41 AM - 2021-02-14
.

.

وەزارەتی بەرگریی توركیا دوای چوار رۆژ كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2ی لە چیای گارەی باشووی كوردستان راگەیاند.

خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا ئەمڕۆ  یەك شەممە 14-2-2021، سەردانی ناوەندی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2ی لە پارێزگای شرناخ كرد و كۆتایهاتنی ئۆپەراسیۆنەكەی راگەیاند.

راشیگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنەكەدا چەند چەكدارێكی پارتی كرێكارانی كوردستانیان كوشووە، هاوكات 3 سەربازی تورك  كوژراون و 3ی دیكەش بریندارن.

سەعات 02:55 دەقیقەی بەرەبەیانی رۆژی 10-2-2021، توركیا ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 لە چیای گارە دەستپێكرد و ئەمڕۆش كۆتایی پێهێنا. 

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket