riklam

میدیایەك شكستی گەورە بە ئاڵا دادەپۆشێت

کوردستان 02:42 PM - 2020-07-18
.

.

هەڵكردنی ئاڵای عیراق، كە لەلایەن ژمارەیەك سەربازی عیراقی بەهەڵە و بەوتەی ئەفسەرانی هێزەكە و روونكردنەوەی راگەیاندنی میحوەری قەرەتەپە- حەمرین، هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئەو هێزە عیراقیە رێگەیان لێتێكچووە، بەڵام میدیای سێبەری روودا و كەی 24ی سەر بە دوو باڵەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان و باسنیوزی درۆچن، بە مەبەست و لەژێر ناوی پیرۆزی ئاڵای كوردستان، كەوتوونەتە چەواشەكاریی و شێواندنی راستی رووداوەكان.

 

ئاڵای عیراق لەپشت سەری بارزانیەكان

ئەم جووتكەناڵە نەوتیە و رۆژنامەنوس و فەیسبوكچیە پەمپكراوەكانیان، بۆ شاردنەوەی داگیركاریی سوپای توركیا لە قوڵایی خاكی هەرێم و هەروەها شكستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی و نەتەوەیی ، هەروەها شاردنەوەی قەیرانە زەوەندەكان و كپكردنی نارەزاییەكان، كە ئامانجەكەیان گواستنەوەی بینینە بۆ شوێنێكی دوور لە خۆیان، ئەوا كێشەیەكی چارەسەركراوی ئاڵایەك دەكەنە هەڵا و زۆر لەسەر دەڕۆن، لەكاتێكدا لەكاتی نمایشكردنی خەمخۆری درۆزنانەیان بۆ ئاڵاكەی كوردستان و دژایەتی ئاڵای عیراق، هەرزوو رووی راستەقینەیانی هەڵماڵی و سەردانەكەی رۆژی 17/7/2020 ژان لۆردیان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ هەرێم ئەو دەرزییە بوو كە باڵۆنی فۆتێكراوی میدیای جووتنەوتی رووداو و كەی 24ی تەقاند، كە لەكاتی پێشوازییكردنی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ژان لۆردیان  بە هەڵكردنی ئاڵای عیراق دیدار و پێشوازییەكەی كرد.

 

11.jpg

 

هەروەها نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و سپۆنسەری كەناڵی رووداویش لە تەنیشت ئاڵای عیراق و كوردستانەوە دیداری لەگەڵ لۆردیان ئەنجامدا و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و خاوەن و سپۆنسەركاریی كەی 24ی و باسنیوز بەهەمان شێوە بە لەپشت سەریەوە ئاڵای عیراق هەڵكراوە و پێشوازی لە لۆردیان كرد.

 

 

 

ىىى.png

 

 

رووداو و كەی 24 و ئەوانی تر

رووداو و كەی 24 و باسنیوز و ئەو رۆژنامەنوس و كۆمینتچیانەی لە تۆرەكۆمەڵایەتییەكان بە ئیعازی ئەوان دەجوڵێن، هێندە لانسیان وەرگرتبوو، فریای ئاوڕدانەوە نەكەوتن سەیرێكی پشت سەری مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسروربارزانی سەرۆك حكومەت بكەن تا ئاڵاكەی عیراق ببینن و لانیكەم خاتری ئەوان بگرن لەو هەڵا و موزایەدەیەی كە بەناوی دژایەتی ئاڵای عیرق خوڵقاندویانە و ئەوانیش ئیحراج نەكەن، بەڵام كەراستی دەركەوت ئەوانیش ناناسێت.

 

هەندێك نمونە گرنگە لەم هەڵاهەواڵەدا بخرێنەروو، كە هێشتا بێئاگان و فوو لە باڵۆنی درۆكەیان دەكەن و لە سۆشیال میدیا خاونەبوونەتەوە، لەوانە هونەر ئەحمەد كەپێشتر پەیامنێری كەناڵی رووداوبووە، لەبەرخاتری پیشەكەی كە گەیاندنی راستگۆییە، خۆی ماندوونەكرد و تەنیا ئاوەژووی راستیەكەی كرد، دوای ئەوەش كە راستی روون بۆوە ئەركی نەكێشا قسەی زۆرتر لەسەر داگرتنی ئاڵای عیراق و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بكات!.

كه‌ناڵی رووداو جگه‌ له‌ په‌خشی راسته‌وخۆی په‌یجی كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ فه‌یسبووك، زیاتر له‌ سێ راپۆرتی له‌سه‌ر به‌دواداچوونی ئاڵاكه‌ كردووه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كاركردنه‌كه‌ گرته‌یه‌كی كۆنی ڤیدیۆیی بووه‌ و له‌ سۆشیالمیدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ لێدوانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری بۆوه‌رگرتووه‌ و دواتریش روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، بۆیه‌ هێشتا خۆی له‌وه‌ بواردووه‌ كه‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای عیراق ده‌ستوریی و پرۆتۆكۆڵیه‌ له‌ هه‌رێم، وه‌كچۆن له‌ كۆبوونه‌وه‌ ره‌سمیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم داده‌نرێن.

 

رووداو.jpg

 

نمونەی پەمپكراوی بێئاگا

 

عەتا شەمێرانی لە نمونەی فەیسبوكچیانەیە كە تا ئەو شوێنە قسەدەكات كە ئاڵای عیراق هەڵكرا، بەڵام لەوێدا پەنجەكانی گۆناكەن كە باسی بەرگری ئەو هێزی پێشمەرگانە بكات كە هەمو هەوڵێكیان داو دواتریش ئاڵای پیرۆزی كوردستان بەبێ ئاڵای عیراق كرد، چاوەكانیشی دیداری بارزانیەكان نابینیت لە بە ئاڵای عیراقەوە رۆژانە دیدار و پێشوازییەكان دەكەن كە (ئەوە پرۆتۆكۆلی و دەستوورییە و دەبێت ئاڵای عیراق) هەبێت، بەڵام كەدژی ئاڵای عیراق بن، دەبێت لە ژووری بارزانیەكانەوە ئاڵای عیراق دابگرن یان قسەی لەسەر بكەن، لەوە بترازێت موزایەدەی بێسوودە.

 

 

شةميراني.jpg

 

 

چالاكوانی پڕكراو

 

عەزیز رەسوڵ هەورامانی لە فەیسبووكی خۆی ، وا خۆی ناساندووە كە رۆژنامە‌نوس و چالاكوانی كۆمەڵگای مەدەنی یەكێتی لاوان كارگێڕی ناوەندی باڵای هەڵەبجەیە ، ئەویش قسە لەسەر هەڵكردنی ئاڵای عیراق ئەكات، بەڵام دوای ئەوەی ئاڵای پیرۆزی كوردستان هەڵدەكرێت و لە دڵی ناوچەی جێناكۆك هەڵدەكرێتەوە، نابێت بە كاری ئەم چالاكوان و رۆژنامەنووسە، هەروەها ئاڵای عیراقی یی سەری رەش و بارەگا و هۆڵی كۆبوونەوەو دیداری سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆك وەزیران نابینێت و ئۆكەی ئەوەی پێنەدراوە هەم وەك چاكوان پسەیەك بكات بەچالاكی، هەمیش وەك رۆژنامەنوس رایەكی هەبێت!! هەردوو كارەكەی تا ئەوێ بڕەكات كە پڕبكرێت!

 

عزة.jpg

 

 

 

پیشەدرۆی باسنیوز

باسنیوزی پیشە درۆ، بەرلوتی سەری رەش نابینی كە لەسەر بارەگای حزبی بەشەماڵی كوردستان ئاڵای عیراق دەشەكێتەوە و لە شیلادزێ و زاخۆ و دهۆك و ناوچەكانی دیكە ئاڵای توركیا دەشەكێتەوە، هەروەها بە مەراسیم ئاڵای عیراق بۆ ئەو هێزی پاسەوانی سنوورەی عیراق هەڵكرا، كە هێنراوەتە ناوچەكە  بە هۆی لەشكركێشی توركیا و بەرپرسێكی باڵای پارتی سەرپەرشتی ئەو هێزە عیراقیەیە،كە ناوی عەمید دلێر فەرزەندە و برای دیندار زێباریی و

برازای هۆشیار زێبارییە كە  دوای زیاتر ٥٠ ساڵ ئاڵای عێراقی لەچیا سەختەکانی کوردستا بەرزکردەوە.

 

فرزند.jpg

 

بەگوێرەی راپۆرتی میدیاكانی عیراق  بە فەرمانی موستەفا کازمی سەرۆكوەزیرانی عیراق و پێداگری پارتی کراوە بە فەرماندەی پاسەوانی سنوری عێراق.

 

لەماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا لەو چیا سەختانەی پێشمەرگەی لێبووە، هیچ کات ئاڵای عێراقی تێداهەڵنەکراوە، بەڵام ئەو وەکو یەکەم کورد ئاڵای عێراقی لەسەر چیای ناحیەی دەرکارێ بەرزکردەوە

 

مامەڵەی ناپیشەیی، وەك پیشەیان

مامەڵە میدیای پارتی لە سەر رووداوەكان لە سنووری ناوچەكوردستانیە ناكۆكی لەسەرەكان و هەروەها كەركوك و سلێمانی و هەڵەبجە بە ئاوازێكە كە لەسەر بنەمای گەورەكردنی رووداوی بچوك و شاردنەوەیان ئاوەژوو كردنەوەی راستیەكانە، ئەوەش مەبەستەكە روەك رۆژی رووناك روونە و خەڵك زۆر لەوە هۆشیارە ئاوازەكان نەناسێتەوە، ئەو شكاستانەش ئاوازی خۆیان هەیە كە ئەوان نایژەنن.

 

باس.jpg

 

 

 

دوای راستی،ئەی لێبوردن!

لە رووی ئاكاری میدیا و پیشەی رۆژنامەنوسی پرۆفیشناڵەوە دەبێت، هەر زانیاری و بابەتێكی ناراست بڵاوكرایەوە،راستی روون بۆوە، ئەوا پێویستە هەڵەكە راست بكەنەوە و داوای لێبووردن بكەن، بەڵام ئەمجۆرە میدیایانەی پارتی نەك راستكردنەوە، بەڵكۆ ئامادەنین داوای لێبوردن لە خەڵك بكەن، ئەگەر لەخەڵكیشی ناكەن، ئەوا لەوەرگرانی بكەن، كە كات و میزاجیان بە درۆ و چەواشەكارییەكان بەهەدەر داوە.

لەناو ئەو هەڵا دروستكراوەشدا قەیس قەرەداغی لە ئەكاوتنی خۆی لە فەیسبووك كەوتە ئەو هەڵەیە كە میدیای سێبەری پارتی بەئامانج سازییكرد، بەڵام دوای ئەوەی راستیەكە ئاشكرابوو، هەستی بەهەڵەكەی كردو گرتەكەی سڕیەوە و گرتەی راستی رووداوەكەی دانا، و نوسی "ئاڵا بۆگەنەكە لابرا ، ئاڵای پیرۆز دانرایەوە لە كارێز و كوڵۆجۆ ، بەڵام پەیامنێرەكە دەڵێ قۆری چای نازانم مەبەستی چیە ، ڕەنگە مەبەستی قوڕو چای بێت ( چەمە وشك).

 

قيس.jpg

 

راستیەكە بەمجۆرە

 راستی رووداوەكە بۆ میدیای سێبەر و هەتاو پارتی و ئەوانەشی بەهەڵە و بە ئەنقەست شێواندیان ئەمەیە" هێزێكی سوپای عیراق، لە چەند رۆژی رابردوودا  لە بازگەیەك كە پۆلیسی كفریی لێبووە، (نەك كارێزە)، داوای ئاڵای عیراقیان هەڵكردووە و گرژییەك دروستبووە و دواتر ئەو كێشەیە چارەسەر كرا و ئاڵای عیراق لابرا و ئاڵای كوردستان هەڵكرایەوە"

بەگوێرەی راگەیەندراوی رەسمی  میحوەری قەرەتەپە-حەمرینی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە١٧ رۆژی-٧-٢٠٢٠ لەو بارەیەوە لە كفری بڵاوكرایەوە،  كە لەچەند رۆژی رابردوودا لێكتێگەیشتنێك لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراقدا هەبووە لەسەر ئەوەی ئەو ناوچانەی سنوری پارێزگای دیالە و بەتایبەت ڕێگای نێوان كفری-خورماتوو ھەتا گوندی (قوڕیچایی) كە پێشتر بۆشایی ئەمنییان تیادا بووە، لەلایەن سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەوە بپارێزرێت و  لێكگەیشتنی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدایە و ھەر تەفسیرێكی تری بۆ بكرێت، دەچێتە خانەی چەواشەكارییەوە".

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket