riklam

هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە

جیهان 10:53 AM - 2026-06-09
هەلیکۆپتەرێکی جەنگی ئەمریکا لەجۆری ئاپاچی میدیاکان

هەلیکۆپتەرێکی جەنگی ئەمریکا لەجۆری ئاپاچی

هەلیکۆپتەرێکی جەنگی ئەمریکا لەجۆری ئاپاچی لە نزیک گەروی هورمز کەوتەخوارەوە و هەردوو فڕۆکەوانەکەشی بە سەلامەتی ڕزگارکراون و تەندروستییان باشە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کە تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نییە ئایا هەلیکۆپتەرەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی و بەکارهێنانەوە کەوتووە، یان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە ناوچەکەدا پێکراوە و خراوەتە خوارەوە.

لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکرای کرد، هەردوو فڕۆکەوانەکەی بە سەلامەتی ڕزگارکراون و تەندروستییان باشە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەلیکۆپتەریئاپاچی بە یەکێک لە بەهێزترین فڕۆکە جەنگییە سەربازییەکانی ئەمریکا دادەنرێت کە لە ئێستادا لە گەرووی هورمز لە ئەرکی گەمارۆی دەریایی بەردەوامدایە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket