riklam

قوباد تاڵه‌بانی و ئالیسیا ڕ‌یكۆ پێرێز: ده‌بێت هه‌رێم و عیراق پێكه‌وه‌ هاوكاربن

کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی و ئالیسیا ڕیکۆ پێرێز راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و ئالیسیا ڕیکۆ پێرێز

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئالیسیا ڕیکۆ پێرێز، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و پێکەوە لەبارەی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(9/6/2026) بەڕێوەچوو باس لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کورستان و وڵاتی ئیسپانیا کرا. هەردوولا هاوڕابوون کە دەرفەتی گونجاو هەیە بۆ ئەوەی بە تایبەت لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و کلتووریدا ئاستی پەیوەندییەکان پتەوتر بکرێت.

لە تەوەرێکی دیکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد. لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون حکومەتی نوێی عیراق دەبێت گرنگی بە گەشەپێدانی ئابووری بدات و لەم چوارچێوەیەشدا هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم دەبێت پێکەوە هەماهەنگ و هاوکاربن، بە جۆرێک هاوکات لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان پێکەوە کار بکەن بۆ گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە. لەمبارەیەشەوە هەردوولا هاوڕابوون وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت هاوکاربن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان و گەیشتن بە رێککەوتنێک کە ئاشتی و سەقامگیری لێ بکەوێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket