riklam

یەكێتی: بەبژاردنەوەی دەنگەكان لەكەركوك دەنگمان كەمناكات

ی.ن.ک‌‌ 04:23 PM - 2018-06-07
.

.

یەكێتی رایدەگەیەنێت: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و دامەزراوە دەستورییەكان رەتدەكەنەوەو بڕیارەكانیش پەرلەمانیش نایاساییەو ناتوانرێت دادوەر لەجێی ئەندامانی كۆمسیۆن و بەڕێوەری پارێزگاكان دابنرێت.

سەعدی پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەناوی یەكێتییەوە ئیدانەی تەقینەوەكەی ناوچەی سەدری بەغدای كردو سەرەخۆشی لەكەسوكاری شەهیدو بریندارەكان كرد.

وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند: لەكۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتیدا باس لەیەكڕیزی نێوان لایەنە كوردستانییەكان كراوە كە بەو ژمارە كورسییەی كورد لەبەغدا بەدەستهێناوە ئەگەر بەیەكڕیزی بەشداری لەپرۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقدا بكات ئەوا قەبارەیەكی گەورەی دەبێت و دەتوانێت بەهێزی كورد بسەلمێنێت.

لەبارەی بڕیاری هەژماركردنەوەی دەنگەكانیش بەدەست، وتی: ئەو بڕیارە لەلایەن پەرلەمانەوە دراوە، بەڵام وەك یەكێتی لەسەرەتاوە رامانگەیاندوە هەموو رێكارێكی یاسایی لەچوارچێوەی دەستورو شەعریەتدا كێشەمان لەگەڵی نیە، بەڵام بڕیارەكەی پەرلەمان هەر لەسەرەتاوە نایاسایی و ناتوانرێت دادوەر لەجێی ئەندامانی كۆمسیۆن و بەڕێوەری پارێزگاكان دابنرێت.

وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند: ئەوەی جێی نەنگییەو لەهەموویان خراپترە، لەبری ئەوەی سوپاسی هێزی پێشمەرگەو ئاسایش و ناوخۆ بكرێت و رێز لەشەهیدەكانیان بگیرێت، بەڵام خەریكە بەبڕیارێك دەنگەكانیشیان دەفەوتێنرێت، لەكاتێكدا لەعیراق تەنها هێزی پێشمەرگە نیە، هێزی ئەمنی و حەشدی شەعبیش هەیە، بەڵام بۆ دەبێت تەنها دەنگی هێزی پێشئەرگە هەڵبوەشێنرێتەوە، بۆیە پێمانوایە ئەو جۆرە كاركردن و كلیك گرێندانە لەبابەتە یاساییەكان دەبێتە هۆی نەماتی متمانەی یاسای، بەتایبەت لەبەغداو ناوەڕاستی عیراق دەبێتە هۆی فیتنەیەكی گەورە، بۆیە وەك خەڵكی كوردستان لەبەر ئەوەی بابەتەكانمان  وەك خەڵكی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق یەكسانە، كەسایەتیە كوردستانییەكان نەچن خۆیان بخەنە گۆشەیەكی مردو، بەو شێوەیە پرۆسەكە بەگشتی لەهەرێمی كوردستان شەرمەزا بكەن بەو شێوەیەیە لەداهاتوودا نەتوانرێت چارەسەر بكرێت.

هەر لەكۆنگرەكەدا، سەعدی پیرە وتی: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و دامەزراوە دەستورییەكان لەلایەن یەكێتییەوە رەتدەكرێتەوە، دڵنیاین دامەزراوەكانی عیراق لەبەرامبەر ئەم هەوڵە شكستخواردوە دێنە دەنگ و بۆ ئەوەی پرۆسەی دەستاودەستكردنی دەسەڵات، چونكە ئەوانەی لەپەرلەمان رێكخەری كارەكە بوون نزیكەی 100 كەسیان لەوانەن كە دەرنەچوون، بەتایبەت سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی، بەتایبەت كە كارەكەیان بۆ چارەسەری كێشە یاساییەكان نیە، بەڵكو مانەوەی پێگەی خۆیانە.

وتەبێژی یەكێتی لەوەڵامی پرسیارێكی كەناڵی روداویشدا لەبارەی كەركوك  و هەژماركردنەوەی دەنگەكان رایگەیاند: جێی سەرسوڕمانە بۆ رووداو تەنها كەركوك دەبینێ، بارودۆخی كەركوك لەهەموو شوێنەكانی دیكە باشترە، رووداو بەشێك بوو لە تێكدانی باوردۆخی ئەمنی لە كەركوك، بۆیە كەركوك  سلێمانی و هەولێرو دهۆك و موسڵ حاڵەتەكانیان وەك یەكە،بۆیە هیچ گومانێك لەوە نیە ئەگەر دەنگەكانیش هەژمار بكرێتەوە ، بەتایبەت لەكەركوك دەنگەكانی یەكێتی ئەگەر زیاد نەكات كەمناكات، بۆیە لەوە دڵنیا بن.

لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماریشەوە، رایگەیاند: دەبێت یەكێك لەپۆستەكانی سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق بەكورد بدرێت، هەكاتێكیش كورد پۆستی سەرۆك كۆماری وەرگرت، پێموایە ئەوكاتە پشكی یەكێتی دەبێت و هەر لای یەكێتی دەمێنێتەوە.  

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket