وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ی.ن.ک 11:14 PM - 2017-08-28
.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌یوه‌ندیی نێوان كۆماری توركیا‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، گرژی به‌خۆوه بینی، هۆی ئه‌م گرژییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵدانی دام و ده‌زگاكانی هه‌واڵگریی توركیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنێك له سنووری سلێمانی به‌بێ ئاگاداری دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌دژی په‌كه‌كه.
پیره رونیشكردوه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجامدا ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه هه‌ر له بێخه‌وه مردار بووه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه به‌مكاره هه‌ستان له‌لایه‌ن ئاژانسێكی سه‌ر به په‌كه‌كه‌وه، به نابووتی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه، دیاره له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا توركیا ئۆقره‌ی دیپلۆماسی نهگرتو وایكرد كه یه‌كێتیی نیشتمانی فاتوره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی هه‌واڵگریی توركیا بدات، ئه‌ویش به‌وه كۆتایی پێهات كه به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانی له ئه‌نقه‌ره وه‌ده‌ربنێن.
جهختیكردوهتهوه،پێمان وایه وه‌ده‌رنانی كاك به‌هرۆز گوزارشتی هه‌ڵوێستی توركیایه له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته كوردستانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه ئێمه له‌دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته باسی ئه‌وه‌مان كرد باشتره ئه‌مجۆره كێشانه به هێمنی نه‌ك به ته‌شه‌نوج چاره‌سه‌ر بكرێن چونكه ئێمه دوای چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه‌ش هه‌ر به جیران ده‌مێنینه‌وه.
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی وتیشی: به هه‌ر جۆرێك بێت، ئێمه سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشهكهینو به‌كارێكی خراپیشی ده‌زانین، چونكه نابێت یه‌كێتیی نیشتمانی فاتوره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنێكی دام و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا بدات له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریش ئه‌مه كارێكی دروست نییه له‌ڕووی نه‌زاكه‌تی دیپلۆماسی كه وڵاتێكی تر با دراوسێش بێت، با په‌یوه‌ندیشمان باش، یان گریمان خراپ بێت، سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بریندار بكات‌و له‌وێوه هه‌وڵی له‌وجۆره بدات، جا به‌تایبه‌ت ئه‌و كاره‌ش دژی هێزێكی كوردستانی بێت كه ئێمه پێمان وایه ئه‌مه به زه‌ره‌ری هه‌موو توركیایه .
باسیلهوهشكردوه: كه‌چی له‌و سه‌روبه‌نده‌دا دژه لێدوانێكمان خوێنده‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێز دیار غه‌ریب ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه، كه له‌ڕۆژی 28-8-2017، له رۆژ نیوز بڵاویكردۆته‌وه، له‌ڕێی كۆمه‌ڵێك فهرهزیاتهوه، ئۆین بازانه پرسیار له‌خۆی دهكاتو هه‌ر خۆشی وه‌ڵام ده‌داته‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێت بڵێین:
1-پێویسته كه‌جه‌كه ئه‌م قسه نا متهوازنانهی كه دیار غه‌ریب به‌رامبه‌ر یه‌كێتی كردوونی ره‌تبكاته‌وه.
2- یه‌كێتیی نیشتمانی ئه‌وه نه‌ك ساڵی یهكهمو دووهمو سێیه‌مه، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌یان ساڵه باجی سیاسه‌تی كوردستانیی خۆی له‌پێناوی كورددا ده‌دات، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر خاتری كه‌س، چونكه ئێمه نرخی به‌رزی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له قرچۆكێكی وه‌كو دیار غه‌ریب وه‌رناگرینه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه سیاسه‌تی كوردستانی یه‌كێتیی نیشتمانییه به‌رامبه‌ر به كورد له‌باكوور، به‌رامبه‌ر به كورد له رۆژئاواش كه ئێمه پشتیوانیمان لێكردوون، ئێمه ده‌زانین توركیا له‌وه‌ش زۆر ناڕازییه كه یه‌كێتیی نیشتمانی پشتیوانی له هێزه‌كانی په‌یه‌ده كرد له‌كۆبانێ و گوشاری له توركیا كرد رێگه بدات هێزی پێشمه‌رگه بچێت بۆ كۆبانێ بۆ به‌ره‌نگاریی هێزی تیرۆریستی داعش، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت كه‌جه‌كه ئه‌وه روونبكاته‌وه ئایا ئه‌م قسانه‌ی دیار غه‌ریب ده‌یكات، ره‌ئی كه‌جه‌كه‌یه، یان ئایا به جائیزی ده‌زانێت كه ئۆپه‌راسیۆنێكی نابه‌رامبه‌رو به‌شێوه‌یه‌كی نادروست كرا، ئێمه جه‌نگێكی له‌سه‌ر به‌رپا بكه‌ین كه داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له‌و كات‌و ساته ناسكه‌دا كه دۆسێیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌مان له‌پێشه، بخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه؟.
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی هیواشی خواست هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی كه‌س له‌ئاستی خۆیه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ش له‌به‌رده‌م كه‌سێكی وه‌كو دیار غه‌ریب خۆش نه‌بێت كه له‌په‌ناوه توولوكه به‌رد له یه‌كێتی بگرێت، بهحسابیش هیچی نه‌وتووه‌و هه‌ر فهرهزیاته قسه ده‌كات، ده‌بێ دیار غه‌ریب بزانێ ئێمه له‌به‌ر كۆششی دیپلۆماسی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌یه كه وه‌ك ئه‌و، دۆو دۆشاو تێكه‌ڵ ناكه‌ین تاوه‌كو خۆمان له‌به‌رپرسیاری چاره‌سه‌ر بدزینه‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەكەنەوە
11:09 PM - 2026-06-07
زۆرترین خوێنراو
-
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08 -
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
کوردستان 09:20 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەكەنەوە
هەواڵ 11:09 PM - 2026-06-07 -
سەرۆککۆمار هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی بڵاو دەکاتەوە
عیراق 08:49 PM - 2026-06-07 -
مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتی لەگەڵ سێ ناوەندی گرنگی تورکیا کۆدەبێتەوە
ی ن ک 08:29 PM - 2026-06-07







دابەزێنە

