ئێرلینگ فۆڵكڤۆرد: كۆبانێ ده‌كه‌ین به دۆزه‌خ بۆ داعش
پرسەنامە 03:29 PM - 2016-12-27.
چه‌ند ساتێك له خزمه‌ت رۆژهه‌ڵاتناس و نووسه‌ری گه‌وره‌و به‌ناوبانگی نه‌رویژی و جیهانی "ئێرلینگ فۆڵكڤۆرد" ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشوو و دامه‌زرێنه‌ری گروپی دۆستانی كورد له‌و ده‌زگا دامه‌زراوه‌یه‌و تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ.
* سه‌رچڵێك له ژیانی "ئێرلینگ فۆڵكڤۆرد"
ناوی "ئێرلینگ فۆلكڤۆرد"ـه، خه‌ڵكی وڵاتی نه‌رویژه، ماوه‌ی 40 ساڵ له شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی وڵاتی نه‌روێژ له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی كاری كردووه، ته‌مه‌نی ئێستا 66 ساڵه‌و خانه‌نشین كراوه، زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆی به كاری سیاسی و نووسینه‌وه به‌سه‌رده‌بات، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له پارتیسوور چوار ساڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانی نه‌رویژ بووه له‌سه‌ر هه‌مان لیست، له بواری نووسیندا ده‌ستێكی واڵای هه‌یه‌و چه‌ندین كتێبی تائێستا له‌چاپدراون و وه‌ریشگێڕدراونه‌ته سه‌ر چه‌ندین زمان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به چه‌مكه جیاواز‌و به‌رفراوانه‌كه‌ی دونیای سیاسه‌ت و كاری دیلبۆماتییه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێك له ژیانی سیاسی خۆی له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له‌و بواره‌دا.
* ناوی په‌ڕتوكه نوێیه‌كه‌تان چییه؟
رۆژئاوا! كورده‌كان خه‌بات ده‌كه‌ن و تێده‌كۆشن بۆ ئاینده، به‌بێ ئه‌سه‌دو ئه‌ردۆگان و داعش
* ناوه‌ڕۆكی په‌ڕتوكه‌كه چی له‌خۆگرتووه؟ كورته باسێكی بكه‌ن؟
به‌شێكی كه‌می كتێبه‌كه‌م ته‌رخان كردووه بۆ مێژووی كورد‌و كوردستان و كه‌لتووریان، زیاتر له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌شكردنی كوردستان‌م به‌سه‌ر چوار به‌شدا نووسیوه له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوو له‌نێوان به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها كێشانی سنووری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌شی زۆری كتێبه‌كه‌م ته‌رخان كردووه بۆ خه‌بات و شۆڕش و به‌رخودانه‌كانی كورد له نێوان 10 بۆ 15 ساڵی رابردوو، كه چۆن تێكۆشاون بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و ئازادی، زیاتر بیرم له پێشكه‌وتن و به‌رخودانی شۆڕشی رۆژئاوا كرده‌وه له‌پاش ساڵی 2012، چونكه من یه‌كه‌مجار ساڵی 1995 چوومه‌ته رۆژئاوا‌و دواتر چه‌ندین جاری تر سه‌ردانم كردووه‌ته‌وه.
*ماوه‌ی چه‌ند كارت له‌سه‌ر كرد؟
بیرۆكه‌ی نووسینی په‌ڕتووكه‌كه‌م له ئۆكتۆبه‌ری 2014ـه‌وه بۆ هات، ئه‌و كاته‌ی خۆم له ده‌ره‌وه‌ی كۆبانێ بووم و شاهیدی زیندووی رووداوه‌كان بووم، چۆنێتی هاتنی داعش و پێشڕه‌وییه‌كانی به پاڵپشتی هێزی تر‌و تانك و زرێپۆش و چه‌ندین جۆر چه‌كی گران و سه‌رده‌میانه، كه ئه‌وجۆره چه‌كانه ته‌نها له وڵاته پێشكه‌وتوو و زلهێزه‌كاندا بوونی هه‌یه، من له به‌شی توركیا بووم له‌سه‌ر سنوور، به‌ڵام به چه‌ند مه‌ترێك له ماڵه‌كانی كۆبانیه‌وه دوور بووین، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر له دوو ساڵم پێچوو تا ئه‌م په‌ڕتووكه‌م به‌چاپ گه‌یاند، ئه‌مه جگه له‌وه چه‌ندینجار له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی رۆژئاوام كردووه، نموونه‌ش له مانگی مای 2015 و هه‌روه‌ها مارسی 2016 سه‌ردانم ئه‌نجامداوه.
* مه‌به‌ستی ئێوه له نووسینی ئه‌م په‌ڕتووكه چی بوو؟
ئامانج و مه‌به‌ستی من له نووسی ئه‌م په‌ڕتووكه‌و ئاماده‌كردنی چه‌ندین راپۆرت و رێپۆرتاژو هه‌واڵ و هه‌روه‌ها گرتنی چه‌ند كۆڕ‌و سیمینار‌و دیداری ته‌له‌فزیۆنی، ئاگاداركردنه‌وه‌ی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه له‌سه‌ر دۆزی كورد، بۆ نموونه كۆمه‌ڵگای نه‌رویجی پێویستی زۆری به زانیاری راست و دروست هه‌یه له‌سه‌ر كورد‌و كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه میدیاكانی نه‌رویج ئه‌م زانیارییانه په‌خش ناكه‌نه‌وه‌و بڵاوی ناكه‌نه‌وه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی له رێگای ئه‌م كتێبه‌و رێگاكانی تره‌وه به‌شی هه‌ره‌زۆری نه‌رویجی و بیانێكان ئاشنابن به كێشه‌ی كورد، هه‌روه‌ها بۆ په‌یداكردنی هاوكاری پاڵپشتییه له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و گه‌یشتنه به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی.
* هۆكاری بێده‌نگی میدیاكان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
هۆكاره‌كان زۆرن، بۆ نموونه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و یاساكان رێگرن له به‌رده‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك "رێپۆرتاژو هه‌واڵ و راپۆرت" جا نووسین بێت یاخود بینین و بیستن، ئازادی رۆژنامه‌نووسی تا راده‌یه‌ك سنوورداره، ناتوانن خۆیان بابه‌ت هه‌ڵبژێرن بۆ بڵاوكردنه‌وه سانسۆر ده‌كرێت، نه‌رویج ئه‌ندامی ناتۆیه له‌به‌رئه‌وه پێویسته یاساكانی ئه‌و ئه‌ندامێتییه نه‌شكێنێت، به‌ڵام له وڵاتی سوید تا راده‌یه‌ك ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئازادن، بۆ نموونه له مارسی 2016 دا من له رۆژئاوا بووم كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی چه‌ند به‌رنامه‌ی راسته‌وخۆی هه‌بوو و چه‌ندین رێپۆرتاژیان ئاماده ده‌كردو په‌خش ده‌كران، به‌ڵام كه‌ناڵه نه‌رویجیه‌كان نا.
* هۆكارێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانابیت بۆ بیرۆكه‌ی نووسینه‌كه‌ت؟
فه‌رمانده‌ی یه‌په‌ژه "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - مه‌ریه‌م كۆبانێ" له مانگی یۆكتۆبه‌ری 2014 په‌یامێكی به‌گوێی هه‌موو جیهانداو تێیدا وتی: ئێمه تا كۆتایی و بۆ هه‌ر بسته خاكێك ده‌جه‌نگین له كۆبانێ و ده‌یكه‌ین به دۆزه‌خ بۆ داعش. من خۆم گوێبیستی ئه‌م په‌یامه بووم، ئه‌وكاته‌ی له سنووری توركیا - كۆبانێ بووم، ته‌واوی هێرشه‌كانی داعشم ده‌بینی، هه‌ر خانوویه‌ك یاخود به‌رزاییه‌ك له كۆبانێ هه‌بووایه ئه‌وا به تۆپ و چه‌كی قورس له‌گه‌ڵ خاكه‌كه‌یدا ته‌ختیان ده‌كردو شاریان كرده كه‌لاوه‌و وێرانه، له‌وێدا من و سه‌رجه‌م هاوڕێكانم گه‌شتینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌وا چیتر به‌رگری ناكرێت و داعش ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر كۆبانێداو هێزه كوردییه‌كان به‌رگیریان پێناكرێت، به‌ڵام ئێمه هه‌موومان به‌هه‌ڵه‌دا چووین و پێشبینییه‌كه‌مان راست نه‌بوو، هێزه‌كانی "یه‌په‌ژه‌و یه‌په‌گه" به‌رگری و شه‌ڕێكی وایان ده‌كرد بڕواكردن پێی زۆر ئه‌سته‌م بوو، ئێمه ئه‌گه‌ر شاهیدحاڵ نه‌بووینایه‌و به‌چاوی خۆمان نه‌مانیایه ره‌نگه هه‌رگیز بڕوامان نه‌كردبا مرۆڤ به‌و چه‌شنه روبه‌ڕووی دڕنده‌ترین هێز ده‌بێته‌وه‌و به ساده‌ترین و كۆنترین چه‌كێك كه‌وا له‌زۆر وڵاتێكدا ناوه‌كانیشیان خه‌ریكه له‌یاد ده‌كرێن، كه‌چی دوژمنه‌كه‌یان دڕنده‌یه‌كی وه‌كو داعش بوو به جۆره‌ها چه‌كی گران و پێشكه‌وتووه‌وه، ئه‌و قاره‌مانێتی و به‌رخودانه كاریگه‌ری كرده سه‌رم و له‌وكاته‌وه بڕیارمدا كه‌وا كتێبێك بنووسم و بیخه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ری نه‌رویجی كه‌وا كورد چ گه‌لێكی قاره‌مان و تێكۆشه‌رن و چۆن ده‌جه‌نگن و خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ئازادی و ژیان له كۆبانێ و ته‌واوی رۆژئاوا.
* به‌گشتی و چڕی له‌سه‌ر چیتان نووسیوه؟
به‌بڕوای خۆم ته‌واوی په‌ڕتووكه‌كه‌م باس له رۆژئاوا ده‌كات، رۆژئاوا ئه‌و شوێنه‌ی كه‌وا كورده‌كان ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو مۆدێرن و نوێ بونیاد بنێن و وڵاتێك ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه زۆر جیاواز له كۆمه‌ڵگاكانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ماوه‌ی رابردوودا زۆرم له‌سه‌ر باكوور‌و باشوور نووسیبوو، به بڕوای من له دوو ساڵی رابردوودا داعش ترسناكترین دوژمنی رۆژئاوا بوو، به‌ڵام له ئێستادا توركیا زۆر له داعش ترسناكتره، له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ردۆگان و ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته دیكتاتۆریه‌ی له ناخێتی نووسیومه.
* رای به‌ڕێزتان له‌سه‌ر پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی له رۆژئاوا؟
من زۆر گه‌شبینم به ئاینده‌ی رۆژئاوا، دانیشتوانی ئه‌وێ رۆژانه به تێكڕاو كردار پیشانی ده‌ده‌ن، كه‌وا چه‌نده هاوكارو پشتیوان و دڵسۆزی یه‌كن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كی "ئاین، زمان، كه‌لتووریان" له‌سه‌ر بێت، بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش.
* كاری داهاتووتان چییه؟
به بۆچوونی من گه‌یاندنی زانیاری له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌داو هاوكارێكانی تر، گرنگترین ئه‌و كارانه‌ن كه ئێمه‌ی دۆست و نزیكی گه‌لی كورد له نه‌رویج بیكه‌ین، هه‌روه‌ها ئێوه‌ش خۆتان ده‌بێت رۆڵی زیاتر بگێڕن، كۆتا كاری بچووكیشمان پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی و كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری داراییه بۆ كردنه‌وه‌و چاككردنی یاریگایه‌كی تۆپی پێ بۆ كچان و كوڕانی كۆبانێ.
جارێكی‌تر به‌ناوی خۆم و گه‌لی كورده‌وه سوپاست ده‌كه‌ین و پێزانینمان هه‌یه بۆ دڵسۆزی و هه‌وڵ و ماندووبونت، هیوادارین به‌رده‌وام بن له به‌ره‌وپێشچوونی دۆزه‌كه‌مان و هاوكاریتان به‌رده‌وام بێت.
PUKmedia هه‌ورامان ئه‌حمه‌د - تاوه‌گۆزی
هەواڵی زیاتر
-
سکاڵای دوو ژنی لەدادگای فیدراڵی کێشرایەوە
08:31 PM - 2024-05-13 -
کارگەیەکی پۆشاکی سەربازی لە سلێمانی دەکرێتەوە
07:48 PM - 2024-05-13 -
حزبی زەحمەتكێشان: هەڵوێستەكانی یەكێتی جێگەی نرخاندنە
02:50 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بکرێت بۆ وەبەرهێنەران لە هەڵەبجە
01:04 PM - 2024-05-13
ئەمانەش ببینە
سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گۆڕانكاری له‌حوكمڕانی
12:03 PM - 2024-05-14
تۆماری بایۆمەتری لەهەرێم دەستپێدەکاتەوە
10:59 AM - 2024-05-14
سەرۆک بافڵ: دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکەن
01:15 AM - 2024-05-14
ئاسایش 'دووپشکەکە' لە سلێمانی دەستگیردەکات
03:41 PM - 2024-05-13
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ بەشەکانی مەڵبەندی هەولێر کۆبووەوە
ی ن ک 08:18 PM - 2024-05-13 -
کارگەیەکی پۆشاکی سەربازی لە سلێمانی دەکرێتەوە
کوردستان 07:48 PM - 2024-05-13 -
ویژدانتان بێت !(ی،ن،ك) خەتابار مەکەن ،
بیروڕا 05:34 PM - 2024-05-13 -
ئاسایش 'دووپشکەکە' لە سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 03:41 PM - 2024-05-13 -
حزبی زەحمەتكێشان: هەڵوێستەكانی یەكێتی جێگەی نرخاندنە
کوردستان 02:50 PM - 2024-05-13 -
ئەنجومەنی نوێنەران وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دیاریدەکات
عیراق 02:44 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی ٩ی شارەزووری کرد
ی ن ک 02:21 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەر بوو
کوردستان 01:07 PM - 2024-05-13