دیلان غەفور: مووچەی مانگی حوزەیران خەرجدەکرێت
عیراق 04:09 PM - 2026-07-07
PUKMEDIA
دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەمڕۆ
7ی7ی2026، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ فالح ساری
وەزیری دارایی عیراق کۆبووەوە و تێیدا گفتووگۆیان لەبارەی بودجەی داهاتوو کرد بە
هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران و بانکی ناوەندی، هاوکات وەزیری دارایی عیراق بەڵێنیدا
مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
لەوبارەیەوە دیلان
غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: هەرچەندە کۆبوونەوەکە تایبەت نەبوو بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە،
بەڵام ئێمە وەک ئەندامانی کورد لە لیژنەی دارایی داوامان لێکرد روونکردنەوەمان
بداتێ لەسەر مووچە، لەبەرامبەردا وەزیری دارایی عیراق پێی راگەیاندین، موچه‌ی مانگی
حوزەیران خه‌رج ده‌كرێت، بۆ موچه‌ی مانگی ئایندەش كارنامه‌یه‌ك هه‌یه كه پێویستی
بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانە.
راشگەیاند: مانگی
پێشووش وه‌زیری دارایی عیراق له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی موچه‌ی ناردووه، چونكه ئه‌و
بڕگانه‌ی كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌ن له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه وه‌كو خۆی
جێبه‌جێ نه‌كراون، کە گرنگترینیان ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتییه كه
حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ئه‌و بڕه بدات، ئه‌مەش پێویسته هه‌موار بكرێت و بڕێكی
چه‌سپاو نه‌بێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، ، رۆژی 26ی5ی2026 وه‌زاره‌تی
دارایی هه‌رێمی كوردستان، مووچه‌ی مانگی ئایاری دابه‌شكرد، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ
جه‌ژنی قوربان، له دوای ئه‌و به‌رواره‌شه‌وه تائه‌مڕۆش 7ی7ی2026 مووچه دابه‌شنه‌كراوه
و كاتی ناردنیشی له‌لایه‌ن عیراقه‌وه دیار نییه، به‌مه‌ش مووچه‌خۆران ده‌بێت
زیاتر چاوه‌ڕوانی هاتنی مووچه بن كه زیاتر لە 40 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانى عیراق سەرۆکی دەستەی نیشتمانى وەبەرهێنانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
05:53 PM - 2026-07-09 -
دیالە.. دزینی کەرەستەی کارەبا بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار دینار ئاشکرا کرا
04:09 PM - 2026-07-09 -
بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی بڕیاری داخستنی خوێندنگە كوردییەكانی خانەقین رادەگیرێت
02:32 PM - 2026-07-09 -
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
12:25 PM - 2026-07-09
ئەمانەش ببینە
شەش پەرلەمانتارى نوێى عیراق سوێندى دەستووریان خوارد
06:25 PM - 2026-07-09
دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌رێم به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟
03:00 PM - 2026-07-09
مووچەی هەرێم لەنێوان نەبوونی پارەی كاش و نەناردنی داهاتدا پەكخراوە
02:07 PM - 2026-07-09
ئەمریکا و ئێران خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر
11:21 AM - 2026-07-09
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمریکا و ئێران خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر
جیهان 11:21 AM - 2026-07-09 -
چیرۆکێک بۆ هەموو نەتەوەکان
بیروڕا 11:14 AM - 2026-07-09 -
بلومبێرگ: هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەتەواوی پەکیکەوتووە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-09 -
عیماد ئەحمەد بۆ نێچیرڤان بارزانی: خەڵاتی راستەقینەت متمانەیە لە دڵی خەڵکدا
کوردستان 10:15 AM - 2026-07-09 -
کەشناسی.. لەسبەینێوە شەپۆلی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-09 -
قوباد تاڵەبانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: بەڕێزتان بۆ کوردستان و عیراق و ناوچەکە پێویستن
کوردستان 10:27 PM - 2026-07-08 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ماڵئاوایی لە بەڕێوەبەری ئۆفیسی ژاپۆن کرد
کوردستان 07:47 PM - 2026-07-08 -
زانکۆی سلێمانی بەشداری پڕۆگرامێکی نێودەوڵەتی لە تایلەند دەکات
جیهان 05:52 PM - 2026-07-08







دابەزێنە

